پیاوێك له هه‌ولێر نیو سه‌ده زیاتره هاوڕێی پاسكیله
ریپۆرتاژ 10:53 AM - 2021-03-28.
ته‌مه‌نی هه‌شتاساڵه و ئاماده‌نیه جگه له پاسكیل هیچ هۆكارێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه بۆ هاتوچۆ به‌كار بهێنێ، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی پاسكیله‌كه ماوه‌ی شه‌ست ساڵه به‌كاری ده‌هێنێت هۆكاری مانه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌شیه‌تی به ساغی.
حاجی سه‌عدی عه‌زیز نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه به‌پاسكیل هاتوچۆ ده‌كات بۆPUKmedia وتی: له‌كوردستان پاسكیل لێخورین رووی له‌كه‌می كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و شاره‌زا نه‌بوون له سووده‌كانی ئه‌و ئامێره، چونكه ئه‌و ئامرازه جگه له‌وه‌ی وه‌رزشه، له‌هه‌مان كات له‌رووی ئابوورییه‌وه خه‌رجی كه‌مه و قه‌ره‌باڵغی دروست ناكات، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌ته له‌كاتی رووداوی نه‌خوازراو به‌راورد به ئۆتۆمبێل.
وتیشی: سه‌باره‌ت به‌خۆم له‌ته‌مه‌نی لاویه‌تیه‌وه خولیای به‌كارهێنانی پاسكیلم، كه نزكه‌ی شه‌ست ساڵ ده‌بێت، تاكو ئێستاش بۆسه‌ر كاره‌كه‌م به‌پاسكیل هاتوچۆ ده‌كه‌م، پێشتر به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی ئۆتۆمبیل شه‌قامه‌كان خۆش بوو بۆ لێخورینی پاسكیل، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه به‌هۆی جه‌نجاڵی و پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێك له شوفێران پاسكیل لێخورین زه‌حمه‌ت بووه.
ئه‌و ده‌شڵێت: هه‌ر به‌هۆی خراپی رێگاكان بۆ لێخوڕینی پاسكیل له‌و كاته‌وه‌ی بۆسه‌ر كاره‌كه‌م پشتی پێ ده‌به‌ستم زیاتر له سێ جار توشی رووداوی كه‌وتن و برینداربوون هاتووم، هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ستاون و جێیانهێشتووم، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه لێره له كوردستان به‌شی زۆری شوفێران ره‌چاوی پاسكیل سواره‌كان ناكه‌ن، له‌كاتنێك بۆ پاسكیل رووبه‌رێكی كه‌می پێویسته، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هاتوچۆ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی وڵاتان شوێنێكی تایبه‌ت بۆ پاسكیل له‌شه‌قامه‌كان ته‌رخان بكرێت.
له‌باره‌ی مێژووی به‌كارهێنانی پاسكیل وتی: خۆی پاسكیل دوای ئاژه‌ڵه‌كان به‌یه‌كه‌م ئامێری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بۆ مرۆڤ داده‌ندرێن، پێشتر كاری زۆر به پاسكیل ده‌كرا و بۆ رێگای دوور پشت به‌و ئامێره ده‌به‌سترا، له‌وانه پۆسته‌چی و گه‌یاندنی خواردن و خواردنه‌وه له چێشتخانه و فرۆشگا‌كان بۆ شوێنی مه‌به‌ست، هه‌ره‌ها چه‌ندین كاروكاسبی له رێگای پاسكیله‌وه ده‌كرا كه تا ئێستاش هه‌ندێكیان هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌روها وتی: پێشتر جۆری پاسكیل له‌كوردستان كه‌مبوو و به‌و جۆره‌ی ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بوو، ته‌نیا چه‌ند جۆرێكی هه‌بوو كه به‌ساده‌یی دروست ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا شێوازی تازه‌ی ده‌رچووه كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه ره‌نگه هه‌ندێكیان خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر ماندوو نه‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد: له‌م سه‌رده‌مه هه‌رچه‌نده گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران له‌كاتی نه‌بوونی خوێندنگا داواكاریان له سه‌ر پاسكیل زیاد ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا تاكو ئێستا لێخوڕینی پاسكیل له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌وره و خاوه‌ن وه‌زیفه به‌عه‌یبه داده‌نرێ و به‌شتێكی ئاسایی سه‌یر ناكرێت.
له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی پاسكیل وتی: پاسكیل هیچ كێشه و گرفتێكی نییه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی شاره‌زان، من یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره خولیای پاسكیلم وه‌ك هاوڕێه‌ك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمه، هیچ كاتێك له رێگا په‌كم ناكه‌وێ، چونكه به‌ئاسانی چاكی ده‌كه‌مه‌وه، ئێستاش به‌هۆی پێشكه‌وتنی جۆركانی پاسكیل زۆر به زه‌حمه‌ت توشی گرفت و تێكچون ده‌به‌ن.
راشیگه‌یاند: ئێستا له شارێكی وه‌ك هه‌ولێر له‌بازاری شێخه‌ڵا شه‌قامێكی تایبه‌ت به دوكانه‌كانی كڕین و فرۆشتنی پاسكیل هه‌یه، كه‌پێی ده‌ڵێن مه‌یدانی پاسكیلان، ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه و رۆژانه خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته ناوجه‌رگه‌ی شار له‌كاتی سه‌ردانی كردنی مه‌یدانه‌كه توش قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی زۆر بیته‌وه، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه پاسكیل لێخورین ئه‌وتام و چێژه‌ی جارانی نه‌بێت.
حاجی سه‌عدی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بۆ ئه‌وه‌ی پاسكیل زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ و خه‌ڵكی له‌هه‌ندێك كات له جیاتی ئۆتۆمبێل به‌كاربهێنن به‌تایبه‌تی له‌ناو شاره و بۆ كاره نزیكه‌كان، پێویسته حكومه‌ت هه‌ندێك شه‌قامی ناو بازاڕه‌كان له ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه بكات، تاكو خه‌ڵكی ناچاربن پاسكیل به‌كاربهێننن .
داواشیكرد: پێویسته رۆژێك بۆ ده‌وامی دائیره‌كان دیاریبكرێت كه ده‌بێ له‌و رۆژه كه‌س ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنن و ته‌نیا به پاسكیل هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆربه‌ی خه‌ڵكی ببنه خاوه‌ن پاسكیل و به‌لایه‌نه‌وه ئاسایی بێت، ئینجا له هه‌ر ته‌مه‌ن و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت، ئه‌وه‌ش له‌زۆر وڵات هه‌یه كه ده‌بینین وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیره‌كان به‌پاسكیل ده‌چنه ده‌وامه‌كانیان.
PUKmedia هه‌ولێر- ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24