riklam

وێنه‌.. رۆژی جیهانی شانۆ له‌ سلێمانی

ئەدەب وهونەر 09:44 PM - 2021-03-27
.

.

له‌دریژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانیدا كه‌ به‌ دروشمی ” پایته‌ختی رۆشنبیریی جوانییه‌كانی نمایش ده‌كات” به‌رده‌وامه‌ ،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27-3-2021، له‌ هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی و له‌ رۆژی جیهانی شانۆدا مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو .

 سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو ده‌ستیپێكرد دواتر  وتاری به‌شی هونه‌ری شانۆ و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و رۆژی جیهانیی شانۆ پێشكه‌شكران و كتێبی ”ماسكی ئاوێنه‌ شكاوه‌كان” كه‌ سێ تێكستی شانۆییه‌ له‌ نوسینی دارۆ عه‌زیز، وه‌ك دیاریی پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كان كرا.

پاشان شانۆیی ( به‌ڕێكه‌وت مه‌رگی ئانارشیستیك) نمایشكرا كه‌ له‌نوسینی ” داریۆ فۆ - ده‌رهێنانی ئاران به‌هادین و وه‌رگێڕانی سیروان محه‌مه‌د ” بوو، شانۆییه‌كه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی /به‌شی شانۆ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆ  بوو.
بڕیاره‌ چالاكییه‌كانی رۆژی جیهانیی شانۆ تا رۆژی ٣/٣١ به‌رده‌وام بێت و رۆژانه‌ چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی تر له‌ چه‌ند هۆڵ و كاتێكی جیاواز دا نمایش بكرێن.

شایه‌نی باسه‌ چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕۆشنبیریی سلێمانی له‌ لایه‌ن (وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی)یه‌وه‌ رێكخراوه‌و تا رۆژی ٢٠٢١/٣/٣١به‌رده‌وام ده‌بێت .
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket