riklam

هه‌ولێر.. یادی رۆژی شانۆكرایه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 09:29 PM - 2021-03-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27-3-2021، له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری شانۆ، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و ئاره‌زومه‌ندانی بواری شانۆ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، مه‌راسیمی رۆژی شانۆی به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا هیوا سوعاد به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ له‌ هه‌ولێر له‌ وته‌یه‌كدا،پێخۆش حاڵی ده‌ربڕی بۆ ئه‌ویاده‌و ئاماده‌بووانی یاده‌كه‌، گرنگی شانۆی له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو هۆشیاری تاكدا باسكرد، هه‌روه‌ها رۆڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی بۆ گرنگیدان به‌بواری هونه‌ری شانۆ باسكرد ، كه‌ هه‌ردوولا كه‌مترخه‌م بوون چ حكومه‌ت چ شانۆكاران هۆیه‌كانیش ئه‌وجۆره‌ قه‌یرانی دارایی وپه‌تایێ كورۆنا رێگربووه‌.

 هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وتی: به‌داخه‌وه‌ بۆئه‌و بارودۆخه‌ ، پێشتر بۆئه‌و یاده‌ ساڵانه‌ فێستیڤاڵی شانۆی جیهانمان ساز ده‌كرد به‌هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا نه‌مانتوانیوه‌ گرنگی به‌ویاده‌ بده‌ین ، بریارمانداوه‌ هه‌ركاتێ ئه‌و په‌تایه‌ نه‌مێنێیت جارێكیتر فێستیڤاڵی شانۆ ده‌سپێده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌رله‌ویاده‌دا ،شانۆگه‌ری ،پێاوانی ئێمه‌ نمایشكرا له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ، هیوا سوعاد، نواندنی هه‌ردووكچه‌ خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، شیما فه‌ریاد و شنیارمحه‌مه‌د.

له‌كۆتایی شانۆكه‌دا پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌كته‌ره‌كان كرا، هه‌رسه‌باره‌ت به‌ رۆژی شانۆی جیهانی ، هه‌ریه‌ك له‌ نووسه‌رو ره‌خنه‌گر ، حه‌مه‌سواریی عه‌زیز، ئه‌كته‌ر، قاسم عه‌زیزو رۆزا خۆشحاڵی خۆیان بۆیاده‌كه‌و ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌سه‌رجه‌م شانۆكارانی كوردستان كردو داوایان كرد له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م شانۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن.

PUKmedia سه‌باح شكور/ هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket