riklam

هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ئاشكراده‌كرێن

ئابوری 04:56 PM - 2021-03-27
.

.

چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی مریشك له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هۆكاری به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی نرخی مریشك بۆ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌و رێگری له‌ هاروده‌كردنی مریشك له‌ده‌ره‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی ده‌گێڕنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سۆران غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی سه‌رجه‌م شمه‌كه‌كانی ناو بازاڕكردووه‌، ئه‌و پێداویستیانه‌ش كه‌ بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان پێویستن سه‌رجه‌میان به‌ دۆلار له‌ده‌ره‌وه‌ هاوده‌ده‌كرێن و نرخیان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان گه‌یاندووه‌.

وتیشی: وه‌ك چاودێری بازرگانی به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه‌ هه‌وڵی چاودێریكردنی نرخه‌كان ده‌ده‌ین و له‌نێویشیاندا نرخی گۆشتی مریشك كه‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان.

هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ رزگار حه‌مه‌ خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك كاتییه‌و زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ زۆربوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا.

 راشیگه‌یاند: هه‌ندێك هۆكاری تریش هه‌ن كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك هه‌یه‌ له‌ ناوبازاڕدا، له‌وانه‌ هاتنی گه‌شتیارێكی زۆر بۆ شاره‌كانی هه‌رێم و زیادبوونی خواستنی هاووڵاتییان له‌سه‌ر گۆشتی مریشك و هه‌نارده‌كردنی بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، ئه‌و نرخه‌ش كه‌ ئێستا دانراوه‌وه‌ بۆ كیلۆیه‌ك مریشك كه‌ نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی 3 هه‌زارو 350 دیناره‌ زیاتر بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و هاندانی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ له‌مساڵدا.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر هه‌بێت له‌نێوان حكومه‌ت و خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌سه‌ر میكانیزمی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ بازاڕی به‌رهه‌می كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌رز نه‌بێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست بكات، وتیشی: رێگری له‌ هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو له‌ده‌ره‌وه‌، به‌ ئامانجی بره‌ودان به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی، یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك كه‌ ئه‌وه‌ش كاتییه‌.

له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا نرخی كیلۆیه‌ك مریشكی زیندو له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 4 هه‌زار دینار، كه‌ ماوه‌ی 5 ساڵ زیاتره‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی مریشك له‌ هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ به‌رزبێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket