riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌راگه‌یاندنی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:03 PM - 2021-03-27
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دھۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
 وه‌ك ھه‌میشه‌ كۆمه‌ڵێك په‌یجی سێبه‌ر ھه‌ڵستاون به‌ دروستكردنی ھه‌واڵی ناڕاست به‌ناوی ھه‌ڤاڵ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا كه‌ گوایه‌ باسی برای به‌رێزمان كاك  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبێت، بۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ نه‌له‌ دوورو نه‌له‌ نزیك ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ نیه‌  دووره‌ له‌راستی و ھه‌ركاتێك لێداونێك ھه‌بێت ئه‌وا له‌په‌یجی ره‌سمی ھه‌ڤاڵ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا بڵاوده‌كرێته‌وه‌،  هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ ھه‌میشه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، ئامانج لێی شێواندنی و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌.
كۆمه‌ڵێك په‌یجن كه‌س نازانێت كێ خاوه‌نیه‌تی، ئێمه‌ له‌ نوسینگه‌ی ھه‌ڤاڵ ئاراس محه‌مه‌د ئاغا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ین و به‌ دڵنیایه‌وه‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین له‌ دژیان.


نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئاراس محه‌مه‌د ئاغا
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دهۆك


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket