خانووه‌ دێرینه‌كانی هه‌ولێر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن

خانووه‌ دێرینه‌كانی هه‌ولێر به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن


27/3/2021 14:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

جگه‌ له‌قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌رسێ گه‌ڕه‌كی (خانه‌قا و عه‌ره‌بان و ته‌عجیل) به‌سێ كۆنترین گه‌ڕه‌كی شاره‌كه‌ داده‌ندرێن، له‌كاتی ئێستا جگه‌ له‌ چه‌ند خێزانێكی كه‌م ئاوه‌دانی تێدا زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش دوای بڕیاری خۆماڵه‌ (استملاك) كردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، تاكو ئێستا ژیان له‌و سێ گه‌ڕه‌كه‌ ئاسایی نه‌بوه‌ته‌وه‌، هاوكات نه‌بوه‌ته‌ شوێنكی كه‌لتوری و هیچ كارێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌شی تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

به‌شێك له‌ دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ داوا ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ بكرێنه‌ شوێنه‌وار هاوشێوه‌ی سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، تاكو سیما و تایبه‌تمه‌ندی شاره‌كه‌ بپارێزرێت،  یان له‌سه‌ر شێوازی كۆن نۆژه‌بكرێته‌وه‌ و ژیان تێیدا به‌رده‌وام بێت، به‌و پێیه‌ی  مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئێستا خاونوه‌كان به‌ره‌و رمان و له‌ناوچوون ده‌چن، هاوكات ژیان و گوزاره‌نی تێدا زه‌حمه‌ت تر بێت.

نه‌جات مه‌حه‌مه‌د وه‌ك دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل كه‌ ماوه‌ی 70ساڵه‌ له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌ژی  باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن خاوه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن رێگایان پێبدرێت خانوه‌كانیان نۆژه‌بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام رێگایان پێنادرێت و تاكو ئێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ژیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ زه‌حمه‌ت بێت، كه‌به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و كۆنی خانوه‌كان كه‌ تاراده‌یه‌ك ئاسته‌نگی هاتوچۆی هه‌یه‌، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی  ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان جێهێشتوه‌.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌ ناو سه‌نته‌ری شار هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ شوێنی بازرگانی هاوشێوی بازاڕی نیشتمان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌خوازن پارێزگاری له‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنانه‌ و سیمای كۆنی شاری هه‌ولێر بكرێت.

حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د هاووڵاتیه‌كی دیكه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌یان به‌و جۆره‌ بۆ PUKmedia وتی: به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌دانی له‌گه‌ڕه‌كێكی وه‌ك خانه‌قا خه‌ریكه‌ سیما ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ دێرینه‌ تێكده‌چێت و وه‌ك كه‌لاوه‌یان لێهاتوه‌، به‌شێكی زۆری خانوه‌كان بۆ كۆگای بازرگانی و پاركی وه‌ستای ئۆتۆمبێل به‌كار دێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیمای قه‌ڵا و مێژووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ولێر به‌گشتی دروستكردووه‌.

01.jpg

ئه‌و هاووڵاتییه‌ وتیشی: ده‌بوو له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانیش  نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌، یانیش ژیانی خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌وام بوایه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌ ده‌بینین ئه‌و سێ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنانه‌ كه‌وتۆته‌ ناو سه‌نته‌ری شار و چوارده‌وری هه‌موو دوكان و شوێنی بازڕگانیه‌ به‌دووری ده‌زانین وه‌ك گه‌ڕه‌كێكی كه‌لتوری بپارێزرێت، چونكه‌ هاتوچۆیه‌كی رۆژانه‌ی زۆری له‌سه‌ره‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ ده‌كرا له‌سه‌ر شێوازی كۆن نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ و ژیان تێیدا به‌رده‌وام بێت.

كێشه‌یه‌كی تری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك به‌شێك له‌خاوه‌ن موڵه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌كاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌سه‌نته‌ری شار ژیاون به‌هیچ جۆرێك ناتوانن له‌و شوێنانه‌ بژین.

عه‌بدوله‌رزاق عه‌بدوڵڵا وه‌ك كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن له‌شاری هه‌ولێر ره‌خنه‌ له‌هه‌ندێك بڕیاری حكومه‌ت ده‌گرێت له‌وه‌ی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ كه‌ پشتاوپشت له‌سه‌نته‌ری شار ژیاون كه‌چی زه‌ویان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار پێده‌درێته‌وه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ به‌شێك له‌خاوه‌ن موڵكه‌كان ئاماده‌نه‌بن  خانوه‌كانیان بۆ حكومه‌ت خۆماڵه‌(استملاك)بكه‌ن و قه‌ره‌بوو وه‌ربگرن.

پێشیوابوو له‌ جیاتی بڕیاری چۆڵكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ له‌ دانیشتوانه‌كه‌ بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بدرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوازی كۆنیش بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ و نه‌بوونی ئاوه‌دانی واده‌كات گه‌ڕه‌كه‌كان زیاتر به‌ره‌و له‌ناوچون وێرانه‌ بچێت، ئه‌و كاته‌ له‌لایه‌ك كاری نۆژه‌كردنه‌وه‌یان وه‌ك شوێنكێكی كه‌لتوری زه‌حمه‌ته‌، هه‌روه‌ها به‌كه‌ڵكی جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان نایه‌ت.


PUKmedia ئا / ته‌ها عه‌بدوڵڵا.. هه‌ولێر

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر