riklam

پەردە لەسەر پەیكەری هونەمەند غازی بامەڕنی لادەدرێت

ئەدەب وهونەر 02:02 PM - 2021-03-27
.

.

بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیران پەردە لەسەر پەیكەری هونەمەندی كورد غازی بامەڕنی لە سلێمانی لادرا.

لەوبارەیەوە نیاز نوری مەلامەحمود نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 27-3-2021، لەرێورەسمێكی تایبەتدا لە بەردەم چالاكی قوتابخانەكان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، پەردە لەسەر پەیكەری هونەمەندی كورد غازی بامەڕنی لەلایەن وەزیری رۆشنبیرییەوە لادرا.

وتیشی: بیرۆكەی كارەكە هی من بووە و بە سوپاسەوە كۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت سپۆنسەریان كردووە و هونەرمەندی دەست رەنگین عومەر جەمیل حەمەوەیس پەیكەرەكەی دروستكردووە.

هونەرمەند غازی عەبدوڵڵا بامەڕنی، ناسراو بە د.غازی بامەرنی لەساڵی 1942 لە شارۆچكەی بامەرنێ-ی سەر بەپارێزگای دهۆك لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندی لەئامێدی تەواوكردوە، دواتر چوەتە بەغداو لەوێ پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی تەواو كردوەو لەساڵانی 1971 تاوەكو 1977 لەشاری سلێمانی ژیاوەو یەكێك بووە لەدامەزرێنەرانی تیپی نواندنی سلێمانی، كە بەشێك لەباشترین‌ و بەناوبانگترین شانۆگەری‌و دراما تەلەفزیۆنییە كوردییەكانیانی بەرهەمهێناوە، بەداخەوە رۆژی 16-12-2020 لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستدا.

PUKmedia ژینەر محەمەد

وێنەكان لە واڵی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی-یەوە وەرگیراوە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket