riklam

سلێمانی جوانییەكانی نمایش دەكات

ئەدەب وهونەر 09:26 PM - 2021-03-26
.

.

بە دروشمی ” پایتەختی رۆشنبیریی جوانییەكانی نمایش دەكات” هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی بەردەوامە، و لەو چوارچێوەیەشدا ئێوارەی ئەمڕۆ  ٢٠٢١/٣/٢٦ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیریی ،لە  باخچەی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە  كۆڕیكی شیعریی بۆ شاعیران (كەژاڵ ئەحمەد  و  ئیسماعیل محەمەد ) بەڕێوەچوو . 

لە كۆڕەكەدا گروپێكی میوزیكیی و هونەرمەندی گۆرانیبێژ كەویار بە میوزیك و گۆرانیی یاوەری هەردوو شاعیریان كرد و چەند پارچە میوزیك و گۆرانییەكیان پێشكەش كرد و كەژاڵ ئەحمەد و ئیسماعیل محەمەد یش ژمارەیەكی زۆر لەشیعرەكانیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد . لەكۆتایی كۆڕەكەشدا خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی پێشكەش بە بەشداربووانی كۆڕەكە كرا.

شایەنی باسە چالاكییەكانی هەفتەی ڕۆشنبیریی سلێمانی لە لایەن (وەزارەتی ڕۆشنبیریی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی)یەوە رێكخراوەو تا رۆژی ٢٠٢١/٣/٣١بەردەوام دەبێت.

PUKmedia ‎ ڤینۆس تۆفیق 

 

165223217_277862817291338_6117533464215333262_n.jpg

165525087_130090582393562_8332913875403665844_n.jpg

165149721_773360916620047_2779749950428516994_n.jpg

165310853_442811450115175_5919851734754414998_n.jpg

165499327_2808226459452168_6695975355226157970_n.jpg

165521769_519275029467804_8707676056700057422_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket