riklam

پەرستگای زەردەشتییەكان

شوێنەوار‌‌ 05:29 PM - 2021-03-26
.

.

ئەم پەرستگایە یاخود ئەم ئاتەشگایە  كەوتۆتە نزیكی سەر ڕۆخی ڕووباری سیروانی شاری دەربەندیخان لەبەشی باشوری گردۆكەی (شاخەڕوون) لەبەشی ڕۆژهەڵاتی شار.

ئەم پاشماوە مێژوویە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان لە حوكمی فەرمانڕەوایەتیان لە ساڵانی ( ۲۲۷ پ ز بۆ ٦٥۱ ز ).

شوێنەوارەكە بە بەرد و قسڵ و قوڕی ئامادەكراوی كلسین و درووستكراوەو لە كاتی خۆیدا دار و ئاسنیشی تیابەكارهێنراوە و بەڵام بەپێی كات و بە ماوەیەكی دووروودرێژ ئەو دوو پێكهاتە لەناوچوون.

لەوبارەیەوە كۆچەر كەریم شوێنەوارناس بە PUKmedia ی راگەیاند:  ئەم پەرستگایە لە كاتی خۆیدا بۆ ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتی بنیادنراوە و لەم جێگایەدا لەلایەن موغانی ناو پەرستگاكەوە سەرپەرشتی شوێنەكە كراوەو باس و زانیاری و ڕێنیشاندەری بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەم جێگایە كراوە خراوەتە پێش چاو.

هەروەها باسی لەوەیش كرد ئەم پەرستگاكە لە كۆندا یەكێك بووە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پەرستگاكانی سەر ڕێگای ( تەیسەفۆن - شیز - شارەزوور) و  لەكاتی خۆیدا زۆرترین لە دانێشتوانی ناوچەكە سەردانی ئەم پەرستگایان كردووە و ڕێوڕەسمی ئاینی زەردەشتیان تێداگێڕاوە .

لە ناوەڕاستی پەرستگاكەدا شوێنی هەیكەلی پیرۆزە، كەلە پەرستگای زەردەشتیەكاندا بە پیرۆزترین شوێن دەستنیشانكراوە، ئەم هەیكەلە ڕووە و خۆرهەڵات درووستكراوە، بەشێوەی مەیلەو چوارگۆشە، ئەم جێگایە شوێنی ئاگری پیرۆزە و بە دەوریدا ڕێڕەوێكی درووستكراوەو لەكاتی ڕێوڕەسمی ئاینی بەدەوری ئاگرەكەدا وەستاون یاخود سوڕاونەتەوەو سروودی ئاینیان خوێندووە.

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket