riklam

لیژنەی دارایی پەسەندكردنی بودجە بە دور دەزانێت

ئابوری 02:51 PM - 2021-03-26
.

.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی بە دوری دەزانێت سبەینێ بودجە پەسەند بكرێت، هەوڵێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەكە ئاشكرا دەكات.

جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: بەدوری دەزانم سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بدات.

وتیشی: ناكۆكی گەورە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەوە هەیە، لەوانەش پشكی هەرێمی كوردستان و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار و ئەو پارەیەی بۆ تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دانراوە، هەروەها بودجەی وەبەرهێنان و پشكی پارێزگاكان. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: وەك ئەوەی لە كاتی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی روویدا سەرۆكاسەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدات دەنگ لەسەر هەندێك مادە و بڕگەی پڕۆژەكە بدات و ئەو مادە و بڕگانەشی ناكۆكیان لەسەرە دەنگدان لەسەریان بۆ كۆبوونەوەیەكی تر دابنرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket