riklam

لەساڵیادی شەهید زرار سێكانیانیدا

ی.ن.ک‌‌ 09:38 AM - 2021-03-26
.

.

زرار سەعدون حمە شوان پێشمەرگەی‌ پارتیزان ‌و فەرماندەی‌ تیپ لەسیستمی‌ بەتالیۆنەكا، لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1955ی‌ گوندی‌ سێكانیانی‌ شەهیدانی ناوچەی‌ سورداشە و ساڵی‌ 1974 لەگەڵ‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ لەنێوان كورد و حكومەتی‌ عیراقدا، بۆتە پێشمەرگە و لەشۆڕشی نوێ و راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 دا رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە، پاش هەرەس هێنانی‌ شۆڕشیش لەساڵی‌ 1975، گەڕاوەتەوە بۆ گوندەكەی‌ خۆی و لەساڵی 1991 لە ‌كەركوك شەهید بووە ‌.

لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی (ی.ن.ك) لە ساڵی 1977 پەیوەندیی ‌كردووەتەوە بەڕێكخستنەكانی‌ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و دواتر لە ساڵی‌ 1980 بۆتە پێشمەرگە لەبارەگای‌ مەكتەبی‌ عەسكەریی‌ یەكێتیی‌ لە گوندی زەڵێ‌.

-ساڵی‌ 1982 گوێزراوەتەوە بۆ تیپی‌ 93ی‌ كۆیەو لەكەرتی‌ 5ی‌ تیپەكە بۆتە فەرماندەی مەفرەزە هەر ئەو ساڵە بەشدار بووە لەئۆپەراسیۆنی‌  هێزی پشتیوانی لەكوردستانی‌ ئێران.

-ساڵی 1984‌  كراوەتە جێگری‌ فەرماندەی‌ كەرتی 5ی‌ لەسنوری‌ تیپی‌ مەڵبەندی‌ دوو .

- ساڵی‌ 1985 بۆتە فەرماندەی‌ كەرتی‌ 7ی‌ تیپی‌ مەڵبەندی دوو و ساڵی‌ 1988 كراوەتە جێگری‌ فەرماندەی‌ تیپی‌ 29ی‌ كەڵكە سماق.

-لەژیانی‌ پێشمەرگایەتیدا بەشداریی‌ لەژمارەیەكی‌ زۆری‌ چالاكییەكانی‌ هێزی‌ پێشمەرگەدا كردووە لەوانە شەڕەكانی‌ رێگای‌ گشتیی‌ سلێمانی‌- دوكان ‌و ئۆپەراسیۆنە گەورەكانی‌ دابان ـــ هەلاج (1985)و قەیوان ـــ ماوەت (1986)‌و داستانی رزگاری‌ (1987)‌و شەڕەكانی‌ دۆڵی‌ جافایەتی ‌‌و بناری‌ قەندیل (1988).

-زرار سێكانیانی لەساڵی‌ 1986 لە كاتی گرتنی رەبیەی سپیك لەچیای‌ پیرەمەگرون بریندار بووە.

-لەساڵی‌ 1988، بەخێزانەوە لەئێران گیرساوەتەوە، ساڵی‌ 1989 وەك پێشمەرگەی‌ پارتیزان بەشداریی‌ لەجموجوڵی‌ هێزی‌ پێشمەرگەدا كردووە و لە سەروبەندەدا كرایە فەرماندەی‌ ڕەتڵێكی‌ ناوچەی‌ شارباژێر.

- دواتر لە ساڵی 1990 كراوەتە فەرماندەی‌ تیپی‌ 73ی‌ بەتالیۆنی‌ 7ی‌ سلێمانی‌.

-لەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردیش لە‌ ساڵی‌ 1991دا لەشەڕەكانی‌ پارێزگاو ناو شاری‌ سلێمانیدا رۆڵێكی‌ كارای‌ گێڕاوە و  دەورێكی بەرچاوی هەبووە لە گرتنی ئەمنە سورەكە‌.

- لەگەڵ‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ كەركوكیشدا بەوپەڕی‌ ورە بەرزییەوە بەشداریی‌ كردووە.

-مەخابن لە رۆژی 27-3- 1991 لە ‌كەركوك شەهید دەبێت و تەرمەكەی‌ دەكەوێتە دەست دوژمن، تا ئێستا شوێن و گۆڕی نەزانراوە.

 

PUKmedia شاڵاو شەهید زرار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket