riklam

پاره‌ی گه‌نمی 3 ساڵی جوتیارانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت

ئابوری 05:58 PM - 2021-03-25
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێم ئاشكرایكرد، پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014‌و 2015‌و 2016ی جوتیاران گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان‌و دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆزیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ كۆی 576 ملیار‌و 380 ملیۆن دیناری پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014‌و 2015‌و 2016ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، 268 ملیار‌و 80 ملیۆن‌و 498 هه‌زار دیناری گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: پێش نه‌ورۆز به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر جووتیارانی دهۆكدا دابه‌شكراوه‌، له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانیش له‌دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆز‌و ته‌واوبوونی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌و سێ‌ ساڵه‌ی جووتیاران ده‌كرێت.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket