riklam

لەكەركوك هێمای خۆشەویستی و پێكەوەژیان دادەدرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:13 PM - 2021-03-25
.

.

ئەمڕۆ بەتەنیشت قەڵای دێرینی كەركوك بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان، هێمایەكی بۆ خۆشەویستی و پێكەوە ژیان دانا.

لەو مەراسیمەدا كە نوێنەری پێكهاتەو نەتەوەكانی شارەكە ئامادەیی بوون، وتەیەك لەلایەن حەسیبە عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانەوە پێشكەشكراو وتی: پەردە لەسەر هێمایەك بۆ خۆشەویستی و پێكەوەژیان لادەبەین، تابلۆكەمان (خۆشم دەوێی كەركوك)ی لەسەر نەخشێنراوە كە هێمایەكە بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی راستەقینەی نێوان جەماوەری كەركوك بەهەموو پێكهاتەو نەتەوەو ئاین و ئاینزاكایەوە.

حەسیبە عەبدوڵڵا راشیگەیاند: ئێمە لەبۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی كە نوێنەرایەتی پێكهاتە جیاجیاكان لەخۆ دەگرین كار دەكەین لەسەر پتەوتركردنی زیاتری گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەناوچە جێناكۆكاكان و بۆ ئەو هەنگاوەش سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال-مان كردوەتە نەخشە رێگای كاركردنمان.

جەختیشیكردەوە بۆ داهاتوو چەندین پرۆژەمان دەبێت بۆ بەهێزتركردنی زیاتری گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە.

ئەوەشی خستەڕوو: دەمانەوێت رایبگەیەنین كەركوك دواجار بۆ خاوەندارە رەسەنەكانی دەمێنێتەوەوە.

لێپرسراوی بۆردی پێكهاتەكانی یەكێتی راشیگەیاند: دۆخی كاتی ئێستای كەركوك تێدەپەڕێت و دەرەنجام كەركوكییەكان خۆیان بەوپەڕی خۆشەویستیەوە درێژە بەگیانی برایەتی و پێكەوەژیانیان دەدەن لەكەركوك دوور لەهەر جۆرە جیاوازی.

نوێنەری پێكهتەكانی كەركوكیش ستایشی ئەو هەنگاوەیان كردو بەهەوڵێكی تری خەمخۆرانەی یەكێتی بۆ كەركوك ناوزەدیان كرد.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket