مه‌رجه‌پێویسته‌كان بۆ كاریگه‌ربوونی كاریكاتێر
ئەدەب وهونەر 02:04 PM - 2021-03-25.
به‌شی -4-
له‌و نمونانه‌ش كه ده‌توانین بیهێنینه‌وه سه‌باره‌ت به گاڵته‌جاڕی ره‌شدا، ئاماژه به كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (ناجی ئه‌لعه‌لی) ده‌كه‌ین، كه باس له نیشان به‌خشینه‌وه ده‌كات، یان كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی فه‌رزات) كه باس له خاڵی پشكنین له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كات، یان ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه باس له كورسی له سێداره‌دان ده‌كات. له كاریكاتێری یه‌كه‌مدا جیاوازی نێوان ترۆپكی تراجیدیا (مردن) و ترۆپكی ئاهه‌نگ گێڕان (نیشان به‌خشینه‌وه) به‌كاردێت، و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش ئاوه‌ژوو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاریكاتێری كورسی له سێداره‌داندا رووده‌دات، كه كرداری له سێداره‌دان ترۆپكی تراجیدیایه، و بڕینی قه‌یتانی ئاوریشمیش ترۆپكی ئاهه‌نگ گێڕانه.
ده‌توانین بڵێین كه گاڵته‌جاڕی ره‌خنه‌گر چاره‌سه‌رێكی كۆمیدیانه‌ی تراجیدیا ده‌كات، كه‌چی گاڵته‌جاڕی ره‌ش چاره‌سه‌رێكی تراجیدیانه‌ی كۆمیدیا ده‌كات.
به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كۆمیدیا توخمێكی سه‌ره‌كی بێت له كاریكاتێردا، به‌بێ كۆمیدیاش كاریكاتێر زۆرێك له خه‌سڵه‌ت و تواناكانی له گه‌یشتن به جه‌ماوه‌ر وون ده‌كات، و ده‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له كۆمیدیاوه، زۆرجار هونه‌رمه‌ندانی كاریكاتێری سیاسی ده‌كه‌ونه ئه‌م ته‌ڵه‌وه، دروشمخوازی هانیانده‌دات بۆ جدیبوون و دڵكاری یان نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆمیدیا بۆ نزمترین ئاسته‌كانی له كاره‌كانیاندا، زۆرجاریش كۆمیدیا ته‌نیا له لایه‌نه شێوه‌كارییه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، كه پێشتر له خانه‌ی كاریكاتێر و پۆسته‌ردا باسمان لێوه‌كردووه، زۆریش باسیان له كۆمیدیاوه كردووه، هه‌مووشیان سووڕن له نێویشیاندا (هێنری بێرگسۆن) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمیدیا ته‌نیا له بابه‌ته مرۆڤایه‌تیه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئه‌وه، دیمه‌نه‌كه له‌وانه‌یه جوان و په‌سه‌ند و ناوازه بێت، له‌وانه‌شه ناشیرین و كرچوكاڵ بێت، به‌ڵام قه‌ت كۆمیدیایی نابێت.
ئه‌گه‌ر به ئاژه‌ڵێك پێبكه‌نین، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه حاڵه‌تێكی مرۆڤانه یان ده‌ربڕینێكی مرۆڤانه‌مان لێبه‌دیكردووه، له‌وانه‌شه به شه‌پقه‌یه‌ك پێبكه‌نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پێكه‌نینمان دێنێت پارچه خورییه‌كه یان پوشه‌كه نیه، به‌ڵكو ئه‌و شێوه‌یه‌تی كه مرۆڤ به‌به‌ریدا بڕیوه.
پێشینانیش هۆشه‌نگه‌كان دركیان به‌و راستییه ساده‌یه كردووه، زۆریان مرۆڤیان به‌وه ناساندووه كه گیانله‌به‌رێكه پێده‌كه‌نێت، له تواناشیاندا هه‌بوو به گیانله‌به‌رێكی بناسێنن كه خه‌ڵكی به پێكه‌نێن دێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر گیانله‌به‌رێكی تر توانی ئه‌مه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هاوشێوه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی هه‌یه، یان له خه‌سڵه‌تێك كه مرۆڤ ده‌یخاته‌سه‌ری، یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه مرۆڤ به‌كاریدێنێت، (بۆگۆمێڵ راینۆف)یش ده‌ڵێت: خه‌سڵه‌ته‌كانی ترس و دڵكاری و ئازار ئاژه‌ڵه‌كانیش هه‌یانه، به‌ڵام خه‌سڵه‌تی پێكه‌نین ته‌نیا مرۆڤ هه‌یه‌تی، له‌وانه‌یه ده‌ربڕی به‌كه‌م ته‌ماشاكردن بێت، یان كاردانه‌وه‌یه‌كی ناخه سه‌باره‌ت به سۆزداری یان به‌ربه‌ره‌كانی، یان هه‌ستكردن به به‌رزڕوانین بێت، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا مرۆڤی ده‌م به‌پێكه‌نین كه‌متر تووشی برین و ئازارده‌بێت له رووبه‌ڕووه‌كانی ژیاندا.
PUKmedia ئا/ هه‌ندرێن خۆشناو
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23