riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی: ئەمڕۆمان بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكانە

ی.ن.ک‌‌ 09:14 PM - 2021-03-24
.

.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكانی یەكێتی كۆبووەوە.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی مێژووی زێڕین و درەوشاوەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكانی كرد و رایگەیاند: ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانە. سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە چاوی ڕێز و شكۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرامبەر هەوڵ و تێكۆشانی ئەوان لەپێناو كورد و كوردستان.

هاوسەرۆك ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگیی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكانی كرد و رایگەیاند، وەك چۆن پێشمەرگەكانمان لە رابردوودا سەرمەشقی شۆڕش و كوردایەتی بوون، ئێستاش دەبێت بە هەمان رۆحییەتی شۆڕشگێڕانەوە پێكەوە دەست لەناو دەست خەبات بكەین لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەزموونە و كوردستان بگەیەنینە قۆناغێكی باشتر و خۆشگوزەرانتر.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی پەیام و ستراتیژی یەكێتی روونكردەوە و وتی: ئێمە لەگەڵ یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی هێز و لایەنەكانین و بڕوامان بە كاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. مێژووی یەكێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاكە، بۆیە ئەو مێژووە پڕ لە شانازییە ناكەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەموو هەوڵێكمان لەپێناو ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

PUKmedia تایبەت

6.jpg

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket