* سایەقی سەیارەکەی پێش خۆی ئیزعاجی کردووە.
* چەند موسەقەفیش بێ لەڕێی سیتەک لائەداتە سەرخۆڵەکە.
* ئەگەر خەڵکی دەباشانیش بێ کە باسی پارتی ئەکرێ ئەڵێ بابە ئەوان زەبت و رەبتیان هەیە.
* لانی کەم سێڵفییەکی هەیە لەگەڵ سێ چوار برادەردا کە حەز لە چارەی هیچیان ناکات.
* کەرێتییەکی سیاسی قەرزارە.
* رۆژێ لە رۆژان فیت پەمپی سەیارەکەی وەستاوە.
* خزمێکی هەیە لە ئاوەکەی دوکاندا خنکابێ.
* لەوە دڵنیایە کە پەرلەمان فشەیە، بەڵام بۆ مەسەلەی جنۆکە دوودڵە.
* بەپشتیوانیی حیمایەی مەسئولێ دەتوانێ ببێ بە مودیر عام.
* گۆڕینی دەلاکەکەی لە گۆڕینی حیزبەکەی پێ قورسترە.