یۆنان به‌شكۆوه یادی٢٠٠ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی ده‌كاته‌وه
ی.ن.ک 11:46 AM - 2021-03-24.
له‌رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه له‌ئه‌سینای پایته‌خت و شار‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی یۆنان ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌رۆژی ڕزگاریی یۆنان له‌ژێرده‌سته‌یی عوسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند سه‌رۆك و لێپرسراوانی باڵای جیهان و به‌تایبه‌تی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه كراون و بڕیاره له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بن.
میدیاكانی یۆنان بڵاویانكرده‌وه، به‌ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی و خۆپارێزیی ته‌واوه‌تییه‌وه له‌په‌تای كۆرۆنا، ئه‌و یاده به‌شكۆوه ده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، رۆژی چوارشه‌مه ٢٤ی ئاداری ٢٠٢١ رێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌له‌ری نیشتمانیی یۆنان له‌ئه‌سینا ده‌ستپێده‌كات كه‌چه‌ند تابلۆیه‌كی به‌نرخ و مێژوویی پیشانی میوانان و به‌شداربووان ئه‌درێت، هاوكات له‌چه‌ند شارێكی یۆنان و چه‌ندین وڵاتانی تری ئه‌وروپا چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ كه پشووی ره‌سمیی سه‌رتاسه‌رییه له‌یۆنان، ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوڕۆیشتن و مانۆڕی سه‌ربازیی و نمایشی چه‌ندین فڕۆكه‌ی جۆراوجۆری جه‌نگیی له‌ئاسمانی ئه‌سینادا ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریشه كه هێزی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی یۆنان‌دا به‌شداریی له‌نمایشه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌روه‌ك بڕیاریشه كارۆلۆس شازاده‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو روسیا به‌وه‌فدی باڵای وڵاته‌كانیان به‌شداریی ڕێوڕه‌سمه‌كه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و وڵاتانه له‌پشتیوانیی و هاریكاریی یۆنانییه‌كان و بۆ ده‌ركردنی عوسمانییه‌كان له‌خاكی وڵاته‌كه‌یان و تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌دا له‌ساڵی ١٨٢١دا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه.
له‌چوارچێوه‌ی گرنگیی و بایه‌خپێدانی وڵاتانی جیهان به‌و بۆنه مه‌زنه نیشتمانییه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێڕای به‌ڕه‌سمی پیرۆزبایی كردنی له حكومه‌ت و گه‌لی یۆنان، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیری یۆنان جه‌ختی له دۆستایه‌تی هه‌ردوو گه‌لی یۆنان و ئه‌مریكا كرده‌وه‌و هاوكات پشتیوانیی و هاریكاریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سینا له‌به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كه‌دا دوپاتكرده‌وه.
ساڵی ١٨٢١ راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی یۆنان له‌دژی داگیركاریی و سته‌مكارییه‌كانی عوسمانییه‌كان له‌ناوچه‌ی "پێلۆپۆنیسۆ"ی،ناوه‌ڕاستی یۆنانه‌وه ده‌ستیپێكردو په‌یتا په‌یتا رزگاریی و ئازادكردنی ناوچه‌كانی یۆنان ده‌ستیپێكردو سه‌ره‌نجام تێكڕای سوپای داگیركه‌ری عوسمانی له‌خاكی یۆنان ده‌ركرایه ده‌ره‌وه‌و به‌ێكشكاوییه‌وه ناچار به‌پاشه‌كشێكران، له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ساڵێك یۆنان به‌گرنگیی و بایه‌خ و به‌شكۆوه ئه‌و یاده ئه‌كاته‌وه
لای خۆشییه‌وه ره‌وا بابان نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان، بۆ رۆژی رزگاریی و ئازادیی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌ژێر ده‌سته‌یی و داگیركاریی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و تێكڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی یۆنان كردووه‌و به‌گرنگیی و بایه‌خه‌وه ئاكام و ده‌ستكه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانیی ئه‌و رووداوه مێژووییه‌ی بۆ یۆنانییه‌كان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ووورووبه‌ریشی به‌رز نرخاندووه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه
بۆ به‌ڕێز كیریاكۆس مێتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیری یۆنان
به‌ڕێزان تێكڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو ئازادی خوازیی یۆنان
به‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ردوو هاوسه‌رۆكان " بافڵ تاڵه‌بانی و شێخ لاهور جه‌نگی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌ندامان ودۆست و لایه‌نگرانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و یۆنان، پیرۆزبایی یادی ٢٠٠ ساڵه‌ی رۆژی رزگارییتان له‌ژێرده‌سته‌یی و داگیركاریی لێده‌كه‌ین و به‌هۆی مه‌زنیی و نه‌مریی شارستانێتییه‌ته‌كه‌تانه‌وه دوو سه‌ده‌یه‌و تا ئێستاش وانه‌و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و رووداوه مێژووییه كاریگه‌ری به‌رچاوی نه‌ك له‌سه‌ر ناوخۆ، به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریش هه‌بووه.
به‌ڕێزان
ئێمه له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شانازییه‌وه خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كانتان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكسی شایسته بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌تان، به‌رز ئه‌نرخێنین به‌سوودبینین له‌وانه‌و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و رابوونه نه‌ته‌وه‌ییه‌تان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستا به‌شانازییه‌وه رووبارێك خوێنی گه‌شیی رۆڵه‌كانی خۆی بۆ هێنانه‌دی ئازادیی و رزگاریی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان به‌خشیوه، كه‌تێیدا سه‌رباری كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ره‌وتی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له‌كاروچالاكییه‌كانی.
لێره‌دا به‌ده‌رفه‌تی ئه‌زانم، كه ئاماژه به‌ویست و خواسته‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال سكرتێری پێشووی یه‌كێتی و رابه‌ری رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق بكه‌م، كه زۆر به‌باشی له‌ماناو ناوه‌ڕۆك و كرۆكی یۆنان و شارستانێتییه دێرینه‌كه‌ی تێگه‌یشتبوو، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی، له‌ساڵ ١٩٨٠ی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانی یه‌كێتیه‌وه له‌ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی كاك هۆمه‌ر شێخمووس- ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زڕێنه‌ری ی.ن.ك هه‌موو تواناكانی خۆی خسته‌گه‌ڕ تا پردی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه چه‌په‌كان و حومه‌تی ئه‌وكاته‌و خه‌ڵكی یۆنان‌دا بنیاتبنێ و خۆشبه‌ختانه ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌ركه‌وتووبوو، هه‌ر بۆیه زیاتر له‌٤٠ساڵه، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌شانازییه‌وه هه‌میشه له‌هه‌وڵی پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه، باشترین نموونه‌ش سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لاله بۆ یۆنان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و لێپرسراوانی باڵای یۆنانییه‌كاندا.
جارێكی تر ئێمه له ی.ن.ك له‌م بۆنه مێژوویی و وه‌رچه‌رخانه گرنگه‌دا، وێڕای سڵاو و رێز‌و پیرۆزبایی گه‌رم و دڵسۆزانه‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی به‌حكومه‌ت و خه‌ڵكی یۆنان، هه‌میشه به‌چاوی رێز‌و گرنگیی و بایه‌خه‌وه له‌خه‌باتی هاوبه‌شمان بۆ ئازادیی و رزگارییمان له‌ژێرده‌سته‌یی و داگیركاریی و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ئه‌ڕوانین ، هه‌روه‌ها ویست و خواستی خۆمان بۆ دووباره تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌و هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریی نێوانمان له‌سه‌ر ئاستی باڵا‌و له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، هیوای به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ حكومه‌ت و ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌تان ئه‌خوازین و هه‌میشه هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن.
له‌گه‌ڵ رێزی
ره‌وا بابان
نوێنه‌ری
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
له‌یۆنان
٢٤ئاداری ٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27