riklam

كتێبی كۆڵه‌پشت كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی

کتێب 09:15 PM - 2021-03-23
.

.

له‌ دوو توێی 354 لاپه‌ڕ‌ه‌دا كتێبی  یه‌كه‌می كۆڵه‌پشت له‌ نووسینی د. ئه‌رسه‌لان بایز چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

نووسه‌ر نووسیویه‌تی ژیان هیلاكی كردووم و سیاسه‌ت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش زیاتر، خۆر له‌ ده‌م كه‌له‌ بۆیه‌ پێش ئاوابوونی ڕ‌ۆژ ده‌مه‌وێ هه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌ی ته‌مه‌نمدا دیومه‌، به‌رچاوم كه‌وتووه‌، گوێم لێبووه‌ ، ڕ‌وویداوه‌ یان به‌سه‌رم هاتووه‌ و كۆڵه‌پشته‌كه‌می لێوانلێو كردووه‌، به‌زنجیره‌ بۆ منداڵه‌كانم، نه‌وه‌ی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌م هه‌ڵبرێژم. دڵنیاشم به‌شێكی ڕ‌ه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و پێكه‌نینیان به‌به‌شێكی تریشی دێت، ئه‌و به‌شه‌ كه‌مه‌ش كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هیوادارم سوود به‌خش بێت بۆیان.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ 94 زه‌نجیره‌ وتاری گۆشه‌ی كۆڵه‌پشت پێكهاتووه‌ كه‌ نووسه‌ر له‌ ڕ‌ۆژنامه‌ی كوردستانی نوێدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تێدا ڕ‌او بۆچوون و دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندین بابه‌تی جیاواز ده‌ربڕ‌ێوه‌.

كتێبه‌ له‌ تیراژی 1000 دانه‌ له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی حه‌مدی له‌ سلێمانی له‌ساڵی 2020دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket