riklam

پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی

پرسەنامە 07:43 PM - 2021-03-23
.

.

بۆ كۆچی دوایی لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كۆسره‌ت ڕه‌سول هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی ده‌رده‌بڕێت

به‌ڕێزان كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و فه‌رمانده‌ی چاونه‌ترس لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی-م بیست.
لیوا جه‌نگی فه‌قێیانی له‌ ژیانی خۆیدا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازاو قاره‌مان و وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی چاونه‌ترس خه‌باتی كردو له‌پێناو دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ڕۆڵێكی دیارو به‌رچاوی گێڕا، به‌داخه‌وه‌ بۆ له‌ده‌ستدانی.
بۆ ئه‌م كۆچه‌ و له‌ده‌ستدانی ئه‌م تێكۆشه‌رو قاره‌مانه‌ی گه‌له‌كه‌مان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket