riklam

کچە راهێنەرێک وەرزش دەکاتە پیشەی رۆژانەی

ژنان‌ 04:49 PM - 2021-03-22
.

.

نیگار کچێکی یاریزانەوە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە،ئەو باسی چیرۆکی ژیان و سەرکەوتنەکانی خۆی دەکات لەڕێگەی  PUKmedia وە.

نیگار مەحمود، ڕاهێنەری لەشجوانی لە قەزای دەربەندیخان بەPUKmedia  ڕاگەیاند:- لە سەرەتای ساڵی ۲۰۰٨ دەستم بە وەرزشکردوە، ڕاهێنانی ئێرۆبیک وەرزش کردن خولیام بوە، حەزێکی ئێجگار زۆرم هەبوە بۆی لەگەڵی، زۆرجاریش ڕۆژنامەو گۆڤارە وەرزشییەکانم خوێندۆتەوە هەوڵم یاوە ڕۆژانە سود لە بابەتە وەرزشییەکان ببینم،هەر ئەوەش وای لێکردم حەزو خولیام زیاتربێت بۆ وەرزش.

 وتیشی، لەساڵی  ۲۰۱۳ وەک یاریزان دەستم بەیاری ئاسن کرد بەبێ دابڕان،زیاتر لە پینج ساڵە وەک ڕاهێنەری لەشجوانی بەردەوامم،خۆشحاڵم بەوەی کە توانیبێتم سودێکم بەچواردەورم گەیاندبێت. و لەڕێگەی وەرزشەوە پەیامی خۆم بە کچان و ژنانی قەزای دەربەندیخان  گەیاندبێت، کەبتوانن وەرزش بەکەن بەکلتورێک بیکەن بەپێویستی ڕۆژانەی خۆیان.

 بەبڕوای نیگار،ئەگەر بێت و ژن پاڵپشتێکی باشی هەبێت دەتوانێت کاری زۆر باش و بەسود ئەنجام بدات، لەئێستایا ڕۆژانە ژنان و کچانی ئێمە ڕوو لە وەرزشە جۆر بەجۆرەکان ئەکەن، لە ناویشیانا وەرزشی لەشجوانیە.

وتیشی :-لەئیستادا زیاتر لە300 خانم لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لەهۆڵ یاری دەکەن لەگەڵماندا  ڕۆژانە .

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/شارەزوور

photo_2021-03-22_16-39-09.jpg

photo_2021-03-22_16-39-08.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket