riklam

سەرۆکایەتی یەکێتی:لیوا جەنگی فەرماندەیەکی ئازاو چاپوک بوو

پرسەنامە 03:14 PM - 2021-03-22
.

.

پرسەنامەی سەرۆکایەتی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی لیوا جەنگی فەقێیانی.

دەقی پرسەنامەکە.....

بەڕێزانمان لە خانەوادەی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین  لیوا جەنگی فەقێیانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندە لیوا جەنگی حەسەن ناسراو بەجەنگی فەقێیانی،مان پێگەیشت.

کاک جەنگی فەقێیانی  ،  پێشمەرگەیەکی قارەمانی رۆژانی سەختی خەبات بوو ، کە پشودرێژانە لەشۆڕشی نوێدا بێدابڕان بەردەوام بوو ، ھەروەھا فەرماندەیەکی ئازاوچاپوک و بوێری شۆڕشی چەکداریش بوو ، لەدوای راپەڕینیش بەردەوام بوو لەخزمەتکردن و تادوارۆژی ماڵئاوایکردنی لەسەنگەردا بوو .بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی نیشتمان پەروەر  جێینیگەرانیمانەو بۆ ئەم خەمە ، پرسەوسەرەخۆشی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان بەبەشداری خەمتان دەزانین رۆحی کۆچکردووش بۆھەمیشە شادبێت .

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket