ماڵئاوا نه‌وال سه‌عداوی، پیرهتهواری رووسووری په‌لك سپی
ژنان 10:19 AM - 2021-03-22.
به‌داخه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 21ی ئازاری 2021، ژنه تێكۆشه‌ر و خه‌باتكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و مافی ژنان به تایبه‌تی، نه‌وال سه‌عداویی بیرمه‌ند كۆچی دوایی كرد.
نه‌وال سه‌عداوی، ئه‌گه‌رچی خۆی پزیشك بوو، به‌ڵام ژیانی خۆی و به‌شی هه‌ره‌زۆری به‌رهه‌مه‌كانی، كه به‌ری ره‌نج و بیركردنه‌وه و تێفكرینی بوون، بۆ دۆزی مافه‌كانی مرۆڤ و سڕینه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان نێر و مێ ته‌رخانكرد، بۆیه له دنیای عه‌ره‌بی و له‌ناو رۆشنبیرانی كورد و جیهانیشدا، وه‌ك ژنێكی نووسه‌ر و توێژه‌ر و به‌رگریكاری مافی ژنان ناسراوه. خاوه‌نی ده‌یان كتێبه له بواره‌كانی فیكر و توێژینه‌وه و رۆمان و ئه‌ده‌بیاتدا كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی گه‌وهه‌رێكی دانسقه‌یه و ده‌ربڕینی هزری قووڵی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه به نه‌وه‌د ساڵ ته‌مه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار به ئاسمانی بیری پێشكه‌وتنخوازی و وه‌ك دژهباوێكی مه‌رد و بوێر لهكایهتی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازیی مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه.
كۆچی دوایی نه‌وال سه‌عداوی، كۆستی هه‌موو ئازادیخوازێكه و هه‌موان دڵته‌نگ و به‌داخ ده‌كات، به‌ڵام ناوی هه‌روا به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه. به‌رهه‌مه‌كانی، وه‌ك چۆن له رابوردوودا سه‌رچاوه‌ی ده‌یان توێژینه‌وه و شرۆڤه‌ی بنكۆڵكاریی بوون، له‌ئێستا و داهاتوویشدا هه‌روا ده‌مێننه‌وه و ناكرێت له یٔهدهبیاتی كۆمه‌ڵایه‌تیی عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه‌دا باس له یه‌كسانیی جێنده‌ریی بكرێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌وال سه‌عداوی.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م ژنه هه‌ڵكه‌وتووه‌ی میسر و عه‌ره‌ب، سه‌ردانی كوردستان-یشی كرد و هاته شاری سلێمانی، شاری بیر و پایته‌ختی رۆشنبیریی ئه‌م به‌شه ئازاده‌ی نیشتمانه‌كه‌مان، به‌وه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی تر له رۆشنبیرانی كورد نزیكتر بووه‌وه، بۆیه دڵنیام به‌شێكی زۆری رووناكبیر و توێژه‌رانی گه‌له‌كه‌مان بۆی به‌داخن.
ماڵئاوا پیرهتهواری رووسووری په‌لك سپی، دڵنیابه كاروانی بیری مرۆڤدۆستانه‌ی پێشكهوتنخوازییت هه‌ر ده‌گاته مه‌نزڵ.
گه‌لاوێژ
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24