riklam

ستران عەبدوڵلا: ساڵی نوێی كوردان بكەینە بەدیهێنەری ئامانجەكانمان

ی.ن.ک‌‌ 11:53 AM - 2021-03-21
.

.

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ستران عەبدوڵلا پەیامێكی پیرۆزبایی بلاودەكاتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

نەورۆز پیرۆزبێت
لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
لە ھەموو ئەو كەسانەی نەورۆز لایان خۆشی و شادی و خەنەبەندانە، لە ھەموو ئەوانەی نەورۆز بۆیان بۆنەی گەڕێكی دیكەی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانییە، دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیمانی خەبات دژی ستەم و داگیركارییە ، ھەلی تێكۆشان بۆ ماف و مانەوەیە.

نەورۆز لەسەرتاسەری كوردستان  پیرۆزبێت،
لە سەرجەم گەلانی نەورۆزخواز كە شەڕی دۆستانەیانە لە سەر خاوەندارێتی ئاگری بە تینی ئەم داستانە رۆژھەڵاتییەی ململانێی كاوە و زوحاك دەگێرێتەوە.

لە ھەموو ئەوانەی مژدەی بەھار دەكەنە مژدەی ئیلھامبەخشی بەرەنگاری بەڵا و پەتاكان،  لە سەرووی ھەمووشیانەوە بەرەنگاری زوحاكی كۆرۆنا و زوحاكی ستەمی خۆمانی و خۆیانی ، زوحاكی  شۆڤێنیزم و پۆلپۆلیزم و عەوامفریوی.

ئینجا پیرۆزیش بێت لە ھەموو ھەڤاڵەكانم لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێی تەقویمی كوردانەدا رۆژ و شەو بخەینە سەر یەك بۆ ئامانجەكانی «ئاشتی، دیموكراسی ، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین» كە سەرچاوەی گرێبەندی تا سەری ھەڤاڵێتمانە.

پێكمانەوە بێت لەھەموو نەورۆزێكا، تا كورد سەركەوێ و كوردەواری سەرفراز بێت.

ستران عەبدوڵلا
21-3-2021

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket