riklam

شاره‌زوور.. به‌به‌رد دیواری ماڵ و دوكانه‌كان ده‌نه‌خشنێت

ئەدەب وهونەر 08:53 PM - 2021-03-20
.

.

 محه‌مه‌د خورماڵی ئه‌و گه‌نجه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ی شاره‌زوور كه‌ له‌رێگه‌ی به‌رده‌وه‌ دیواری دوكان و ماڵ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌نه‌خشێنێت.

محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین ناسراو به‌ محه‌مه‌د خورماڵی به‌هره‌مه‌ند به‌ PUKmedia ڕاگه‌یاند: پیشه‌م شێوه‌كاری و كاری جوانكارییه‌، هه‌روه‌ها دروستكردنی كاری ده‌ستی به‌به‌ردو دار نزیكی 25 ساڵه‌ خه‌ریكی ئه‌م كارانه‌م له‌زۆرێك له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان كاری جوانكاری و تابلۆی سه‌ردیوارم دروست كردوه‌، تائێستاش چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شم كردۆته‌وه‌، وتیشی:  ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌كاری دیێنیم له‌شێوه‌ی ده‌موچاو یان برۆ یان باڵنده‌ن ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌م  .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نزیكه‌ی 1500 بۆ  2000 به‌ردم هه‌یه‌ ، كه‌ له‌شوێنه‌كانی ده‌ووربه‌ری قه‌زای شاره‌زوور ده‌ربه‌ندیخان په‌یدای كردوون ، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌وێت كاره‌كه‌م به‌جیلی نوێ بناسینم .

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket