riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌ورۆز ده‌رفه‌تێك بێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 07:18 PM - 2021-03-20
.

.

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی گه‌لی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای دڵخۆشی و ئارامیتان بۆ ده‌خوازم.

نه‌ورۆز بۆ ئێمه‌ هه‌میشه‌ هێمای به‌رگری و نوێبوونه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌، بۆیه‌ هیوادارم له‌گه‌ڵ بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌م نه‌ورۆزه‌دا، هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ رۆحێكی كوردانه‌ و به‌رپرسیارانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو كوردستانێكی خۆشگوزه‌ران بخه‌ینه‌گه‌ڕ.

هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌رفه‌تێك بێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و یه‌كگرتوویی نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان و پێكه‌وه‌ هاوكار و یه‌كده‌نگ بین له‌ پێناو دۆزه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیرمان هه‌بێت. نه‌ورۆز بكه‌ینه‌ سیمبولی ئاشته‌وایی، گه‌شه‌كردن و دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ كوردستان ئاوه‌دانتر و هاووڵاتییانمان شاد و خۆشگوزه‌ران بكه‌ین.

بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket