بۆ كورد‌و بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئه‌و بڵندگۆ و سه‌كۆ پڕبایه‌خه‌یه‌كه هه‌میشه ده‌نگی راسته‌قینه‌و دیدگای نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێر و ئازادی خوازانی لێیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، راستگۆیانه باسی شۆرش و پێشمه‌رگه‌و سه‌رهه‌ڵدان و پیلانی رژێمی سه‌دام و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌ناو ده‌یان كه‌ناڵی ئێزگه‌یی و ته‌له‌فزێونی ناوخۆیی به‌ته‌نها تاكه سه‌رچاوه‌ی كوردی بوه كه هه‌موو كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی به كه‌ناڵیی خۆی زانیوه.
په‌یام و به‌یننامه‌و بروسكه‌كان وچالاكیه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك خۆی له‌ئێزگه‌وه وه‌رگرتوه دودڵ نه‌بون له‌راستی ودروستیان و خه‌سڵه‌تی په‌یامه‌كانی ئێزگه‌ش وابووه كه باوه‌ر پێهێنه‌ربوه له‌لایه‌ن گوێگره‌كانیه‌وه، ئه‌و راستیه‌ش له‌راپه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئێزگه‌و په‌یامه‌كانی بوه هۆی دروستكردنی رایگشتی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر رژێم و راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستانی عێراق شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌رپابوو هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌ریبووه كه‌ئێزگه دروستی كردبوو.
قۆناغی به‌گه‌ڕخستنی و ته‌كنیكی په‌خش و سه‌ر پێخستی ئێزگه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له بار‌و زوروفیزی سه‌رده‌می به‌رنگاریدا بۆ خۆی ئه‌و به‌هایه ده‌دات كه‌وا په‌یامی میدیایكی شۆرشگێری چه‌ند به‌لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی یه‌وه جێگه‌ی گرنگی پێدان بووه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و ئازادی خوازان، هه‌روه‌هاچه‌ندیش كاریگه‌ره بۆ دروستكردنی رایگشتی به‌رامبه‌ر تاوان و زوڵم زۆرییه‌كانی رژێمی سه‌دام حسین.
له سێی ده‌یه‌ی دوای راپه‌ڕین، سه‌باری هه‌مووئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌روی چه‌ندێتی وچۆنێتی یه‌وه له‌میدیادا هاتۆته ئاراوه، هێشتا ئێزگه‌كه‌ی شۆرشی نوێ ناوێكی گه‌ش و جوانی ناو میدیای كوردیه، به‌گیانی نه‌ته‌وه‌یی و په‌یامی راستگۆیانه و به‌رپرسانه له ده‌لاقه‌ی رادێو وسوشیال میدیا و په‌خشی رادیوێی سه‌ته‌لایتی به‌رده‌وامی به په‌یامی راگه‌یاندنی خۆی ده‌دات و نه‌یهێشتوه له كاروانی راگه‌یاندن دوابكه‌وێ ئاسته‌نگه‌كان نه‌بۆته رێگر له‌به‌رده‌می دا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ قۆناغی نوێ بونه‌وه‌ی یه‌كتێتیی دوای كۆنگره،ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كورستان نوێبوه‌نه‌وه‌ی ده‌ستپێكردوه، شان به‌شانی ده‌سته خوشكه‌كانی له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و ده‌زگای میدیای كه‌ركوك و بادینان و كوردستانی نوێ وپیوكه‌ی میدیا و الانێات المركزی ده‌یانه‌وێ پێشه‌نگایه‌تی راستگۆیانه‌ی راگه‌یاندنی كوردی بكه‌ن جیاواز له‌هه‌موو میدیایه‌كی تر هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م گۆرانكاریشه دڵخۆشكه‌رن .
عومه‌ر كه‌ریم
PUKmedia
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...