ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵندگۆی شۆڕش، ده‌نگی راپه‌ڕین
ریپۆرتاژ 10:03 AM - 2021-03-20.
له‌برادۆسته‌وه بۆ نۆكان له‌وێوه بۆ قه‌ندیل له‌قه‌ندیلیشه‌وه بۆ ناوزه‌نگ ئه‌مه جه‌وله‌ی پێشمه‌رگه نییه ئه‌مه ئه‌و ئامێری په‌خشه‌یه كه یه‌كێتی به ئومێدی دامه‌زراندنی ئێزگه‌یه‌ك بۆ شۆڕش به‌سواری وڵاخ دێهات به‌دێهات ده‌یگێڕا تا جێگایه‌كی ئه‌مین بدۆزێته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی
ده‌زگای رادیۆ جگه له‌جێیه‌كی ئه‌مین بۆ دامه‌زراندن پێویستیشی به ئه‌نتێنا و ستۆدیۆی تۆماركردنی ده‌نگ و ستۆدیۆی په‌خشی راسته‌وخۆ و سه‌رچاوه‌یه‌كی دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با هه‌بوو له‌گه‌ڵ ستافی كادری هونه‌ری و ته‌كنیكار و بێژه‌ر و نووسه‌ر.
جێگا‌ی دامه‌زراندنی ئێزگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵبژێردرا ( گردی كوپان ) یه‌كه‌م باره‌گای ئێزگه‌ی لێ بنیاتنرا خوالێخۆشبوو ته‌ڵعه‌ت گللی ئه‌ندازیار و ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستنیشانی كردبوو له‌به‌رئه‌وه‌ی به دارستان داپۆشراوه‌و كانی و ئاویشی لێوه نزیك بووه.
دوا به‌دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێن بۆ ئێزگه‌كه یه‌كه‌مین هه‌نگاو دامه‌زراندنی كه‌رتێكی پارێزگاری بوو به‌فه‌رمانده‌یی شێركۆ حسێن پاشان به‌هاوكاری شه‌هیدان هێمن سه‌راوی و مام عه‌لی ده‌ستكرا به‌دروستكردنی باره‌گاو چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ركه‌وتوویی ئامێره‌كه تێست كرا ئیدی یه‌كێتیی نیشتمانی دڵنیا بوو له‌وه‌ی كه به‌باشی كار ده‌كات دواتر به‌ڕێوه‌به‌ر و كادری هونه‌ری و نووسه‌ر و ته‌كنیكاری له‌ده‌زگای راگه‌یاندن بۆ ته‌رخانكرا فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌لێپرسراو ئه‌ر‌سه‌لان باییز به‌یاریده‌ده‌ر ده‌سنیشانكران.
ستافی رادیۆ تاده‌هات قه‌ره‌باڵخ ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌هاتنه ریزی پێشمه‌رگه‌وه خۆیان به‌نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌دیب ده‌زانی له‌ده‌وری ئێزگه كۆده‌بوونه‌وه به‌مجۆره رادیۆ دامه‌زرا و بوو به بڵندگۆی شۆڕش.
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، له رۆژگارێكی زۆر ناسك و دژوار‌دا به‌گه‌ڕ كه‌وت، به‌هۆی رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌ر زوو بووه سه‌رچاوه و ئیلهامی جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادیی و دیموكراسیی له كوردستاندا.
پاشان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایه‌خی زیاتری به‌م هۆیه‌ی راگه‌یاندندا له‌ئێزگه‌یه‌كه‌وه بوون به‌دوان یه‌كێكیان توانای ناردنی 10 كیلۆ وات و ئه‌وه‌ی تریان 2 كیلۆ واتی هه‌بوو. رادیۆ 10كیلۆ واتییه‌كه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی ده‌گرته‌وه، ئێزگه‌كه له‌ماوه‌ی جیاجیادا وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست ته‌شویشی به‌عسه‌وه ده‌یناڵان به‌ڵام تینوێتی گوێگره‌كانی ده‌شكاند له‌گه‌یاندنی هه‌واڵی چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه و وتار و بابه‌ته‌كانیدا به‌ره‌وام بوو تا سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین له به‌هاری ١٩٩١دا .
له‌گه‌ڵ سره‌واندنی گورزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان له عیراق پارازێته‌كانی ڕژێم له‌كاركه‌وتن، به‌وه‌ش ته‌شویش له‌سه‌ر ئیزگه نه‌ماو یه‌كێتیی نیشتمانی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (ڕێبازی نوێ و الشراره)ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ڕاگرت تواناكانی راگه‌یاندنی له ئیزگه‌دا كۆكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی هێرشی زه‌مینی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر سوپای به‌عس له كوێت و عیراق، ئیزگه كرا به دوو ستاف، ستافێك له‌گه‌ڵ ڕادیۆ 2000 واتییه‌كه له زه‌ڵێ ده‌زگا ده كیلۆ واتییه‌كه به موه‌لیده ی ئاسایی كاری پێنه‌ئه‌كرا بۆیه گوێزانه‌وه‌ی كارێكی ئاسان نه‌بوو هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رنامه‌كانی ئێزگه وا فراوان ببوو ، ببووه زمانحاڵی به‌ره‌ی كوردستانیش چونكه حزبه‌كانی تر ده‌زگای رادیۆیان نه‌بوو
به‌مجۆره ئێزگه بوو به‌ده‌نگی راپه‌ڕین سه‌رجه‌م هه‌واڵی یٔازادكردنی شار و شارۆچكه‌كانی به كه‌ركوكی قودسی كوردستانیشه‌وه دا به‌گوێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا.
ئه‌م ده‌نگه زوڵاڵه‌ی شۆڕش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یام و بیروباوه‌ڕ و روانینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گه‌یاندووه، له جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پۆڵاینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ریشدا رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه.
به‌رز و پیرۆزبێ یادی دامه‌زراندنی ئێزگه‌كه (ده‌نگی گه‌لی كوردستان )
كارمه‌ند له‌تیف
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26