له‌ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییه‌وه بۆ رازاندنه‌وه‌ی باخچه‌كان
هەمەرەنگ 08:43 PM - 2021-03-19.
له‌هه‌ولێر ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌ما ده‌ستی داوه‌ته دروستكردنی تاڤیگه و رازاندنه‌وه‌ی باخچه‌كان و نافوره.
ته‌نیا كه‌ریم هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری كوردستان له شاری هه‌ولێر له ئێستادا پیشه‌كه‌ی له سینه‌ماوه گۆڕیوه بۆ شێوه‌كاری و به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته دروستكردنی تاڤیگه و بیری كلاسیكی و رازاندنه‌وه‌ی باخچه‌كان و نه‌مام و نافوره‌و چه‌ندین كاری دیكه‌ی له‌و جۆره.
وه‌ك ئه‌وهونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ماوه‌ی زیاتر له چل و دووساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی دبلۆمی فه‌خرییه له وڵاتی مۆسكۆ و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری له چه‌ند فیلێمكی دیكۆمێنتاری وه‌رگرتووه، هاوكات چه‌ندین فیلمی به‌رهه‌م هێناوه، كه دیارترینیان فیلمی مێژوویی( كچی كافرۆش) بووه، كه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری تێداكردووه.
ئێستاش هونه‌رمه‌ند ته‌نیا كه‌ریم كه به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی دروستكردنی نافوره و تاڤگه و جۆره‌كانی دیكه‌و بۆ PUKmediaوتی: بارودۆخی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌رووی سیاسی و ئابووری ئه‌منی به‌سه‌ر كوردستان و ناوچه‌كه‌دا هات ده‌رفه‌تی كاری هونه‌ری به تایبه‌تی كاری سینه‌ما له‌كوردستان كه‌مبۆوه، ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی زۆری خسته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان له‌نێویشیان سینه‌ماكاران، بۆیه ئێمه ناچاربووین په‌نا بۆ كارێكی تر ببه‌ین بۆ بژێوی ژیان و دانه‌بڕان له‌هونه‌ر، ئه‌ویش كاری شێوه‌كاریه.
وتیشی: له‌و پرۆژه تازه‌یه‌ماندا كه به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌م و كه‌سانی دیكه ئه‌نجامی ده‌ده‌م سه‌رقاڵی ئه‌م كارانه‌ین، له‌وانه دروستكردنی ( حه‌وزی ئاو ، نافوره ، حه‌وزی ماسی، دیزاین و دروستكردنی مه‌له‌وانگه، دیكۆراتی، گۆڵدان، نافوره و تاڤگه، نه‌مامگه، ده‌روازه‌ی باخچه، ئۆجاخی خواردنی بر‌ژاو و كوڵاو)، بۆ دروستكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه دار‌و ئاسن و به‌رد و كاغه‌ز به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كاری شێوه‌كاری و دروستكردنی ئه‌و پێداویستانه‌ی ئاماژه‌م بۆ كرد به‌مانای ئه‌وه نیه ئیتر كاری سینه‌ما نه‌كه‌م، به‌ڵكو هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت بره‌خسێ ده‌ست به كاری سینه‌ما ده‌كه‌مه‌وه ، هه‌رچه‌نده پێشتریش پرۆژه‌ی تازه‌م ئاماده‌بووه، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌ره‌خساوه، هه‌ركاتێك بارودۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه ئێمه‌ش دێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستا پڕۆژه‌ی فیلمێكی سینه‌مایم ئاماده‌یه له سینارێو و ده‌رهێنانی خۆمه به‌ناوی( به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ره‌نگه واز له‌و كاره‌ی ئێستاش نه‌هێنم كه له رووی دارایی و داهاته‌وه هاوكارم بووه.
هه‌ر له‌باره‌ی كاری دروستكردنی تاڤگه‌و نافوره هونه‌رمه‌ند ته‌نیا كه‌ریم وتی: به‌شێكی ئه‌و كاره‌كه به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تاكه كرێكارییه و من شانازی پێوه ده‌كه‌م، چونكه بناغه‌ی دروستكردنی هه‌ریه‌كه له‌و پرۆژانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین وه‌ك هه‌ركارێكی تر له‌لایه‌ن كه‌سانێك به رۆژانه دروست ده‌كرێت، دواتر له رووی هونه‌ریه‌وه به‌هاوكاری خێزانه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م و جوانكاری بۆ ده‌كه‌ین .
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و پیشه‌یه نه‌ورۆز عه‌بدوڵڵا هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ته‌نیا كه‌ریم كه هاوكاری پیشه‌كه‌یه‌تی وتی: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی بواری سینه‌ما له‌كوردستان كه‌مبۆوه، ناچار بوو بیر له‌كارێكی تر بكاته‌وه ئه‌ویش شێوه‌كاریه.
سه‌ره‌تا له پرۆژه‌ی بچوك بچوكه‌وه ده‌ستیپێكردو منیش به‌رده‌وام هاوكاریم كردووه تا كاره‌كه‌ی سه‌ربكه‌وێت.
وتیشی: له‌ئێستا ته‌نیا كه‌ریم چه‌ندین پرۆژه‌ی سینه‌مای هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له بارنه‌بوو نه‌یتوانی جێبه‌جێیان بكات، ئه‌مه‌ش له‌رووی ده‌روونیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌ركه‌م هه‌بوون، بۆ ده‌ربازبوونیش له‌و بارودۆخه ده‌ستی به‌م كاره‌كرد و بێ هیوا نه‌بوو له ژیان، ئێستاش به‌یه‌كه‌وه و به‌دڵخۆشیه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و خه‌ڵكیش پێشوازیان لێكردووه.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا.. هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28