riklam

فێستیڤاڵی عه‌واوه‌یلێ به‌رده‌وام ده‌بێت

هەمەرەنگ 07:36 PM - 2021-03-19
.

.

بریاره‌ سبه‌ینێ دووه‌مین فێستیڤاڵی عه‌واوه‌یلێ له‌شاره‌دێی عه‌بابه‌یلێ له‌پارێزگای هه‌له‌بجه‌ به‌ڕێوه‌بچیت و تێیدا چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری و كلتوری به‌ڕێوه‌ده‌چن، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كراون...

ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی فێستیڤاڵی عه‌واوه‌یلێ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ سه‌عات 10 ده‌ست بكڕێت به‌چالاكیه‌كانی دووه‌مین فێستیڤاڵی عه‌واوه‌یلێ كه‌ ماوه‌ی دووساڵه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چیت، به‌ڵام ساڵی پار به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی فایرۆسی كۆرۆنا فێستیڤاڵه‌كه‌مان ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ڕێكاره‌كانی خۆپیارێزیش ده‌گرینه‌به‌ر.

وتیشی؛ سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و پاشان وتاری پاڕێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌م و وتاری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه‌سایه‌تی دیاری گوندی عه‌بابه‌یلێ ده‌خوێنرێته‌وه‌ دواتر وتاری مێژووی له‌سه‌ر گونده‌كه‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌ و پاشان وتاری ئایینی له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌یدغه‌فور كه‌ له‌رووی ئاینیه‌وه‌ باس له‌گوندی عه‌بابه‌یلێ ده‌كات ده‌خوێنرێته‌وه‌.

ئیسماعیل حه‌مه‌ ئه‌مین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ پاش وتاره‌كان كۆمه‌ڵێك چالاكی نمایش ئه‌كرێن وه‌ك نمایشی كۆمه‌ڵه‌ی فرۆكه‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ و تیپی مۆسیقای هه‌ڵه‌بجه‌ش چالاكیه‌كی گۆرانیه‌ ره‌سه‌نه‌كان نمایش ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها چالاكیه‌كی ئه‌سپسواره‌كانی گونده‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند چالاكیه‌كی خواردنی كورده‌واری به‌ڕێوه‌ده‌چن ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن شاعیرانه‌ چه‌ندین پاره‌ شیعیر پێشكه‌ش ده‌كرێت و پاشان هه‌ر له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا چالاكی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ به‌ڕێوه‌ده‌چن..

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای فێستیڤاڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند؛ له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چادرگه‌ ئاماده‌كراوون كه‌ تیایاندا پێشه‌نگای فۆتۆگرافی و وێنه‌ی كۆنی گوندی عه‌بابه‌یلێ تێیدا نمایش كراوه‌، له‌گه‌ش ئه‌وانه‌شدا چالاكیه‌كی تایبه‌ت به‌ بوك و زاوای كۆنی كورده‌واری به‌ڕێوه‌ده‌چیت.
ئیسماعیل محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند؛ كۆتای فێستیڤاڵه‌كه‌ش به‌كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزده‌بێت.

فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم


PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket