riklam

فێستیڤاڵی عەواوەیلێ بەڕێوەدەچیت

ئەدەب وهونەر 02:53 PM - 2021-03-19
.

.

بەدروشمی مەیلێ بۆ عەواوەیلێ دووەمین فێستیفاڵی شارەدێی عەبابەیلێ لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت، فێستیڤاڵەکە لەلایەن گەنجانی گوندەکەوە ئەنجام دەدرێت و لە ئێستاشدائامادەکاری تەواو کراوە..

بوشرا حەیدەر لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە بە PUKmedia ی راگەیاند؛ ئەم ساڵ دووەمین فێستیڤاڵە ئەنجام دەدرێت ساڵی پار بەهۆی کەرنتینەو قەدەغەی هاتووچۆوە ڤێستیڤاڵەکە ئەنجام نەدرا، بۆ ئەم ساڵیش لەئێستادا ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە.

وتیشی؛ سبەینێ 20 مانگ کاتژمێر 10دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکەو تاوەکو سەر لەئێوارە بەردەوام دەبێت.

بوشرا حەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بریارە لە فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی کلتوری و هونەری بەڕێوەبچن و هەروەها ژمارەیەکی زۆر میوان داوەت کراون تاوەکو لەفێستیڤاڵەکەدا بەشداربن.

 ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەشێک لەگوندەکان فێستیڤاڵی تایبەت بە خۆیان ئەنجام دەدەن و تێیدا تایبەتمەندی گوندەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.

PUKmedia جەمال سەرگەتي

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket