riklam

هەولێر لە چاوی فۆتۆگرافەرێكی كۆچكردودا

ئەدەب وهونەر 02:45 PM - 2021-03-18
.

.

ئەمرۆ 18/3/2021 لە باخچەی مۆزەخانەی پەروەردەیی هەولێر پێشنگایەك بەناونیشانی (هەولێر لە چاوی فۆتۆگرافەرێكی كۆچكردوو) بۆ وێنەگر  نەبیل خدر رەشید كرایەوە، لەو پێشانگایە پەنجاوپێنج وێنەی شوێنەوار و ژیانی رۆژانەی ئەوكاتەی خەڵكی هەولێر نمایشكران كە بۆ سەردەمی ساڵانی پەنجاكان تا هەشتاكان سەدەی رابردوو دەگەرێتەوە.

لەو بارەیەوە خاوەنی پێشانگاكە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو پێشانگایە سی و حەوتەمەین پێشانگای خۆمە و  تایبەتە بە نمایشكردنی پەنجاوپێنج وێنەی فۆتۆگرافەری  كۆچكردوو (خدر رەشید) ناسراو بە عەریف خودری وێنەگر، كە گوزراشت لە مێژووی شاری هەولێر و ژیان و گوزەرانی ساڵانی پەنجاكان تا هەشتاكانی سەدەی رابردووی خەڵكی  شارە دەكات.

وتیشی: وێنەگری كۆچكردوو  كە لە ساڵی 1984 كۆچی دواییكردووە،  یەكەم كەسبووە  لە ساڵی 1954دوكانی وێنەگری لە هەولێر داناوە، لەماوەی تەمەنی پیشەكەیدا  ئەرشیفێكی دەوڵەمەندی وێنەی فۆتۆگرافی بەجێهێشتووە ، ئێمەش پێمانباشبوو لەو پێشانگایە نمایشی بكەین، دواتر سەرجەم وێنەكان پێشكەش بە مۆزەخانەی پەروەردەیی هەولێر دەكرێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا/هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket