riklam

سلێمانی.. فێستیڤاڵێك بۆ پاراستنی كلتووری كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئەدەب وهونەر 09:52 PM - 2021-03-17
.

.

به‌ دروشمی "ره‌سه‌نایه‌تی ده‌پارێزین" له‌ ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هاردا، ئێواره‌ی  ئه‌مڕۆ 17-3-2021 له‌شاری سلێمانی فێستیڤاڵی كلتووری و رۆشنبیریی ده‌ستیپێكرد .

فێستیڤاڵه‌كه‌ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 10 ی به‌یانی له‌ناو گۆڕه‌پانی ماگما سكوێر  فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌و چه‌ندین نمایش و چالاكیی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك نمایشی كاری ده‌ستی و خواردنی كوردی و پیشاندانی براندی كوردیی خۆماڵی و پێشانگه‌ی فۆتۆگرافیی و نمایشی هه‌ڵپه‌ڕكێ و جلوبه‌رگی كوردی.

شایه‌نی باسه‌ پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاربه‌ده‌ستانی حزبی و حكومی و دانیشتوانی شاری سلێمانی به‌ جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بوون.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket