ئه‌م پاساوه بێ پاساوه بۆ كیمیاباران ده‌چێته گیرفانی كێوه؟
بیروڕا 02:49 PM - 2021-03-16شێخ محەمەد سەرگەڵویی
زۆرێك له سه‌رانی رژێمی پێشوو و ده‌سته و دایه‌ره‌كانیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یان له دادگای باڵای تاوانه‌كان ره‌تده‌كرده‌وه، یان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له دیداره ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیاندا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه و له‌و په‌ڕی ئیحراج بوونیاندا بێئاگایی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه پۆسته‌كه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بووه به كاروباره سه‌ربازیی و نهێنییه‌كانییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی و هه‌واڵگرییه‌وه نازانن و بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه حكومه‌تی عیراق كردبێتی.
ده‌شێت ئه‌وانه بیانه‌وێت پاساوێك بۆ ئه‌و رژێمه بهێننه‌وه كه چه‌ند ساڵێك له ریزه‌كانیدا كاریان كردووه و هه‌ر تاوانێك به‌سه‌ر ئه‌و رژێمه‌دا ساغ ببێته‌وه، پشكی ئه‌وانی تێدا ده‌بێت، بۆیه ده‌شێت وه‌ك چۆن تاوانبارێك له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوازێك بۆی بكرێت تۆمه‌ته‌كه له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت و پارێزه‌ر بگرێت تا حیله شه‌رعی بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه خودی ئه‌هلی تاوانلێكراو بێت پاساو بۆ تاوانباره‌كه بهێنێته‌وه و خۆڵه‌كه بكات به‌سه‌ری خۆیدا.
دیاره رژێمی به‌عس له هه‌موو ماوه‌ی حوكمڕانیدا نه‌ك تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌سه‌لماند، به‌ڵكو ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی ده‌سوو به ئێران‌دا كه گوایه ئێران كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، كه‌چی مخابن ئێستا لێره‌و له‌وێ كه‌سانێك كه بۆخۆیان قوربانیی ده‌ستی ئه‌و رژێمه‌ن و سه‌رده‌مانێك كاره‌كته‌ری سیاسی بوون له خه‌باتی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستاندا، به‌بێ بۆنه دێن پاساو بۆ ئه‌و ئه‌و تاوانه ده‌هێننه‌وه.
مایه‌ی سه‌رسوڕمانه كه شێخ محه‌مه‌د سه‌رگه‌ڵوویی كه رۆژگارێك بۆخۆی كادرێكی باڵا بووه له پله‌ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی شۆڕشگێڕاندا، دێت پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه گوایه دوای كۆتایی هاتنی دانوستانه‌كه‌ی 1984 – 1985 سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی رژێمی پێشوو نامه‌یه‌كی زاره‌كی به كه‌سێكدا ناردووه بۆ مام جه‌لال و هۆشداریی داوه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان شۆڕش و حكومه‌تدا هاوكاریی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا بكه‌ن، ئه‌وا به‌چه‌كی كیمیایی لێتان ده‌ده‌ین! به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و وتوێتی رژێم چه‌كی كیمیایی نییه ته‌نیا بۆ ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ئه‌وه به‌رامبه‌ر شۆڕش ده‌كات.
جێی خۆیه‌تی به هێمنی وه‌ڵامێكی ئه‌م هه‌ڤاڵه دانیشتووه بده‌ینه‌وه تا به‌سه‌رماندا تێنه‌په‌ڕێت:
*ئه‌گه‌ر سه‌دام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به زاره‌كی به كه‌سێكدا ناردبێت بۆ مام جه‌لال، ئه‌وا كاك نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاشكرا له كتێبـی خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا باسی كردووه كه تاریق عه‌زیز نوێنه‌ری رژێم له كۆتایی دانوستانه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵمان رێك بكه‌ون باشتره ئه‌گه‌رنا له جه‌نگی عیراق ئێران ته‌واو ببین، هه‌موو هێزو چه‌كه‌كانمان بۆ ئێوه ته‌رخان ده‌كه‌ین، شێخ محه‌مه‌د بۆ ناوی كاك نه‌وشیروان ناهێنێت له‌و قسه‌و باسه‌یدا؟
*ئه‌گه‌ر ئه‌و پێیوایه ده‌بوو به‌قسه‌ی سه‌دام بكرایه، بۆ ئێستا باسی ده‌كات؟ بۆ ئه‌و كات وه‌ك ئێستا وازی له خه‌بات نه‌ده‌هێنا و به‌وه پاساوی بدایه‌ته‌وه؟
*ئایا رێی تێده‌چێت مام جه‌لال پێشبینی داگیركردنی كوێتی به‌ر له داگیركردنه‌كه كردبێت، ئه‌وه نه‌زانێت كه رژێم له‌ڕووی چه‌ك و چۆڵ و ته‌رسانه‌ی كیمیاییه‌وه چی هه‌یه و نییه، به‌تایبه‌تی كه رژێمی عیراق له ساڵی 1982 له شه‌ڕی هۆڕی حوێزه‌دا له‌دژی ئێران ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێنابوو؟ یان ده‌كرا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌عس شۆڕش ئاشبه‌تاڵی لێ بكات؟ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت سه‌دام له هه‌ڕه‌شه‌كه‌یدا وتوێتی ئه‌گه‌ر به‌چه‌كی ته‌قلیدیش لێمان بده‌ن، به چه‌كی كیمیایی لێتان ده‌ده‌ین؟
*گریمان له هه‌ڵه‌بجه له‌مانگی ئاداری 1988 هێزه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا هاوئاهه‌نگ بوون، كه به‌شی زۆری حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی تێدا بوو، ئه‌ی خۆ له كاتی كیمیابارانی سێوسێنان و دۆڵی بالیسان و بادینان و گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و دۆڵی جافایه‌تی و ناوچه‌كانی دیكه پاسدار‌و هێزی ئێرانی تێدا نه‌بوو؟
دوا پرسیارمان بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵه دانیشتووه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێستا پێی خۆش بێت به هه‌ڤاڵ ناوببرێت، ئاخۆ رۆژێك له رۆژان گوێی له ژاپۆنییه‌كان بووه كه پاساو بۆ بۆردومانی ئه‌تۆمی هیرۆشیما و ناكازاكی بهێننه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرا، له‌كاتێكدا پاساوی زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وێ رۆژێ فراوانخوازیی و ملهوڕیی سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازیی ژاپۆن بووه كه زۆربه‌ی خۆرهه‌ڵات و ناوه‌ندی ئاسیای داگیركردووه و به هیچ رانه‌گیراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه ژاپۆنییه‌ك پاساوی بۆ ئه‌مریكاییه‌كان هێناوه‌ته‌وه و هه‌میش ئه‌مریكاییه‌كان داوای لێبووردنیان كرد و تاسه‌ریش خۆیان به شه‌رمه‌زاری ژاپۆنییه‌كان ده‌زانن، بۆیه ئه‌م پاساو هێنانه‌وه‌یه‌تان بێ پاساوه و بتانه‌وێت یان نا ده‌چێته گیرفانی نه‌یاران و دوژمنانی كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌كه‌یه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18