بریندارانی هەڵەبجە 33 ساڵە بەئازارەوە ژیان بەڕێدەكەن

بریندارانی هەڵەبجە 33 ساڵە بەئازارەوە ژیان بەڕێدەكەن


16/3/2021 09:00:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ تێپه‌رڕده‌بێت و ساڵانه‌ له‌16-3 یادی ئه‌و تاوانه‌ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی نیگه‌رانن له‌وه‌ی وه‌ك پێویست حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھاوكاری بریندارانی نه‌كردووه‌،ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ چه‌ند پزیشكێكی پسپۆر ماوه‌ی چه‌ند  رۆژێكه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ھاتوونه‌ته‌ پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌و پشكنین بۆ به‌ركه‌وتوان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كه‌ن".

ساڵانه‌ له‌م رۆژه‌دا كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی چه‌ندین داوكاری و ده‌ده‌نه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا ھیچ له‌و به‌ڵێنانه‌ جێ به‌جێ نه‌كراوون ،PUKmedia  به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی بریندارانی چه‌كی كیمیایی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌ باس له‌ ژیان و گوزه‌رانی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له‌ دوای 33 ساڵ ژیان كردن.

ھاوكاری سابیر بیندارێكی چه‌كی كیمیایه‌ له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكی خرابدایه‌ به‌ ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌توانێت ژیان بكات ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بێت كه‌ وه‌ك ھاووڵاتیه‌كی ئاسای ناتوانێت ژیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ربه‌رێت".

ھاوكار سابیر بۆ  PUKmedia وتی" دوای 33 ساڵ رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستیمان به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و به‌ ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌توانین ژیان به‌رێ بكه‌ین ، ھه‌روه‌ھا به‌گشتیش بریندارانی چه‌كی كیمیایی رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستیان خراپتر ده‌بێت و رۆژانه‌ش حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار ده‌كرێت كه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن و نه‌خۆشیه‌كه‌ش لێیان پیس ده‌كات ".

وتیشی" ماوه‌ی 6 ساڵه‌ ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ده‌ھێنم و ھه‌ندێك كات گه‌ر ئه‌و ئامێره‌ نه‌بێت ئه‌وا ته‌نگه‌ نه‌فه‌س ده‌بم و زۆر ناره‌حه‌تم ده‌كات بۆیه‌ من به‌و ئامێره‌ ده‌ژیم  كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌زگای ژیانه‌وه‌ بۆم دابینكراوه‌ و ھه‌روه‌ھا به‌پێ ی راپۆرتی پزیشكی بووه‌".

ھاوكار له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا یه‌ك كارتۆنی حه‌پ و ده‌رمانی ھه‌ڵگرتووه‌ ئه‌و ده‌ڵێت  له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 500 بۆ 600 جۆر پارچه‌ حه‌پ و شروبم به‌كار ھێناوه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌رم بكه‌ن، سه‌رجه‌می حه‌پ و شرووبه‌كانیشم ھه‌ڵگرتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆم وه‌ك یادگارییه‌ك بمێننه‌وه‌ بزانرێت ئه‌م ھه‌موو چاره‌سه‌ره‌م له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌ و ھه‌رێم وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌كراووم ".

ھاوكار سابیر له‌دوای 33 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ داوا ده‌كات ئه‌و بریندارانه‌ی كه‌ باری ته‌ندروستیان باش نییه‌و ناویان تۆماركراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ چاره‌سه‌ر كردن، ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ ببرێن و زۆر به‌ زووی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك ھاوڵاتی ئاسایی ژیان بكه‌ن".

ھاوكاری داواكاری گه‌یانده‌ به‌رپرسانی ئێستای عێراق و رایگه‌یاند" داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی بكات، پیچویستیشه‌ حكومه‌تی عێراق كاربكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌".

ناسكه‌ ساڵح میرزا بریندارێكی تری چه‌كی كیمیاییه‌ له‌ شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ نه‌خۆشی ھه‌وكردنی درێژخایه‌نی بۆری ھه‌وای ھه‌یه‌ ئێستاش له‌ ژێر چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی پزیشكیدایه‌ ئه‌و بۆ  PUKmedia وتی" تادێت رۆژ به‌رۆژ  باری ته‌ندروستیمان  زیاتر خراپتر ده‌بێت و ناتوانین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین له‌ ئێستاشدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ده‌ھێنم ".

ناسكه‌ ھه‌ر چه‌نده‌ ته‌مه‌نێكی زۆری ھه‌یه‌ به‌ڵام  ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌ربگرێت و ھاوكاری زیاتر بكرێت ناسكه‌ ووتی" پێویسته‌ حكومه‌تی ھه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری زیاتر بكات بۆر چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی چاره‌سه‌ری ئێمه‌ بكات چونكه‌ باری ته‌ندروستیمان زۆر ناجێگیره‌، پێویستیمان به‌ چاره‌سه‌ری خێرا ھه‌یه‌".

ناسكه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد " خێزانه‌كه‌م  به‌ھۆی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ئێستاش ئه‌وه‌ 33 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا ئێمه‌ ته‌نھا له‌خه‌می ئه‌وداین چۆن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین و ھیواشی خواست حكومه‌تی ھه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زیاتر خزمه‌تی  كه‌سوكاری شه‌ھیدان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن".

لای خۆشیه‌وه‌ كارمه‌ران موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌ڵه‌بجه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند" ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه‌ چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ھاتوونه‌ته‌ پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ برینداران و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن كه‌ بوودجه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن ئیداری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ دابینكراوه‌".

وتیشی" ئه‌و پزیشكانه‌ كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ھاوكارییه‌ك بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی كه‌ ناتوانن سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن بۆیه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و پزیشكانه‌ رۆژانه‌ ھاوڵاتیان ده‌بینن و پشكنین و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن".


PUKmedia ئا / جه‌مال سه‌رگه‌تی


فۆتۆ: شاد ئیبراھیم

وێنە هەواڵ
  • image04
  • لەسلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی و گۆڕان بەڕێوەچوو

  • image04
  • تێكۆشەری دێرین حاجی ئیبراھیم شاڵی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له‌ هه‌ركی جه‌وهه‌رئاغای كوڕی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌ركی ده‌كات

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی:كاری پێكەوەیی یەكێتی و گۆڕان دوا سپاردەو ئامانجی مام جەلال و كاكە نەوە بوو

  • image04
  • هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • ٢٢/٧/١٩٧٩ لە بەندیخانەی موسڵ شەهید مەلا عەلی لە سێدارە درا

  • image04
  • ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی سه‌رزه‌وی گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

  • image04
  • نزیكه‌ی 180 كه‌س له‌جیهاندا به‌هۆی لافاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


                                           

ئەڵمانیا.. كچە كوردێك خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا


كچە كوردێكی پەنەباری ئەڵمانیا بە ناوی رۆدی عەلی خەڵاتی شاژنە دیانای پێبەخشرا كە هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی شاری مونستەرە.

لەپای هەوڵ ...


  شیکارییەک بۆ پەیوەندییەکان و دەستپێک و سەرهەڵدان و ئاکامەکانی
   ئه‌ڵمانیا مه‌دالیای ئازایه‌تی ده‌به‌خشێته‌ كوردێك
                                           

شاده‌ عه‌لی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه‌


شادان عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ شاده‌ عه‌لی دانیشتووی شاری سلێمانیه‌، هه‌ر له‌و شاره‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه‌...


  ئیبراهیم ڕەوف: شیعر لای من ناسنامەیە
  گه‌لاوێژ سه‌قزی: به‌چه‌ندین زمانی جیاواز گۆرانیم وتووه‌
                                           

پێنجوێن.. وشکەساڵی زیان لەبەرهەمی جوتیاران دەدات

بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست لەئەمساڵدا جوتیارانی قەزای پێنجوێن زیان بەر بەرهەمەکانیان دەکەوێت زۆرێک لەبەرهەمەکانیان کە چاندویانە فەوتاوە.

محەمەد عومەر جوتیار بۆ   کچە شێوەکارێک: بەپۆرترێت هەستەکان لە روخساری مرۆڤ دەردەخەم
  خه‌سوه‌كانی سلێمانی زاواكانیان خۆشده‌وێت



کاریکاتێر