riklam

کۆڕەو گیان

بابەتی گۆڕاو 06:48 PM - 2021-03-15
.

.

کۆڕەو گیان

ئیسعاف: ئەو سەیارەیەی ئاسایش بۆچی وا پەلەیەتی؟

 

نەجدە: لەوانەیە میزی بێ.

 

***

 

یەکەم: فەرق چییە لەبەینی عازەبە و حکومەتدا؟

 

دووەم: عازەبە لە پانزە شانزەساڵی بەولاوە  ئیزعاجت ئەکات، حکومەت لە یەکەم رۆژی تەمەنتەوە.

 

***

 

مشتەری: بەینی خۆمان بێ وەستا گیان  ماوەیەکە کەبابەکەت تامە خۆشەکەی جارانی نەماوە.

 

وەستا: ئاخر ئێستا لە ترسی کۆرۆنا مەجبوورم  دەستم بشۆم.

 

***

 

مناڵ:  دایە بۆچی خوشکەکەم ناوی نەرۆزە؟

 

دایک: چونکە لە شەوی نەورۆزا دروستمان کرد.

 

مناڵ: سوپاس.

 

دایک: شایانی نییە کۆڕەو گیان.

 

***

 

لاوک: ئەی ئەمڕۆ بۆچی هۆڵیدەیتانە؟

 

مینا: مامۆستا لاپتۆپەکەی جام بووە.

 

***

 

رۆژی باش بە؛ دوو دەققە تەواو ئەبێ.

 

مێردی خراپ؛ بەدوو دەققە تەواو ئەبێ.

 

***

 

فەرهاد: حەز ئەکەی ببم بەچی؟

 

شیرین: قوربانی من.

 

***

 

ژن: شکور کوڕەکە ئێستا ئەزانێ دایە و بابە  بڵێ.

 

مێرد: لە خوا بەزیادبێ. یەعنی ئیتر وردە وردە فێری درۆ ئەبێ.

 

***

 

ئەم: تۆ قەت ژنەکەت باوەشی پیاکردوویت؟

 

ئەو: بەڵێ، کە لەپشتەوە سواری ماتۆڕەکە ئەبێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket