له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
جینۆساید 02:30 PM - 2021-03-14.
به مه‌به‌ستنی رێزگرتن له‌قوربانییه‌كانی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و زیاتر ناساندنی تاوانه كه به دۆستانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، رۆژی سێشه‌ممه 16-3-2021، سه‌عات ٩ ی سه‌رله‌به‌یانی به‌كاتی به‌ریتانیا و 12ی نیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری ڕۆب وود لۆرد مایۆی پۆرتسمۆس و جیراڵد ڤێرنون جاكسن سه‌رۆك شاره‌وانی پۆرتسمۆس و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، ماڵی كوردی پۆرتسمۆس به‌سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی پۆرتسمۆسی به‌ریتانیا و مۆنۆمێنتی دیده‌ی یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ڕێكده‌خات.
ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه به‌شدار بن:
كامه‌ران نه‌ورۆز له لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی، له ساڵی 2003 وه یادی هه‌ڵه‌بجه له شاری پۆرتسمۆس بێدابڕان و به ئاماده‌بونی لێپرسراوانی لۆكهڵی شاره‌كه و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی به‌ریتانی و چه‌ندین ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی تری به‌ریتانی به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه به گرنگمان زانی ئه‌مساڵی دانه‌بڕێین به‌رده‌وام بین له ئه‌نجامدانی یاده‌كه به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له قوربانیه‌كان و ناساندنی زیاتری كه‌یسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام جیاوازی مه‌راسیمی یاده‌كه‌ی ئه‌مساڵی له‌وه‌دایه كه به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاده‌كه له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش لایه‌نی باشی خۆی هه‌یه بۆ نمونه هه‌موو كه‌س له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م گه‌ردوونه بێت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لینكهكهوه به‌شداری بكات، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌سانێكی زۆر له كوردستان و وڵاتانی تری ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌ن.
بڕیار وابوو ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مینجار به‌ڕێزان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆك شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له‌م یاده‌دا ڕاسته‌وخۆ له هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌شداری بكه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌ر له دووهه‌فته بانگهێشتمان كردن و ئه‌وانی به گه‌رمی به ده‌م بانگهێشتنامهكهمانهوه هاتن و قبووڵیان كرد، به‌ڵام به داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م پێش یاده‌كه به به‌هانه‌ی جیاواز له وه‌عدی به‌شدار بوونیان په‌شیمان بونه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌لای منه‌وه په‌یمان شكاندنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاستی لێپرسراویان نه‌ده‌گونجا و هه‌روه‌ها بههانهكانیشیان زۆر لاوازه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه یادی هه‌ڵه‌بجه له شاری پۆرتسمۆس به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن شاره‌وانی پۆرتسمۆسه‌وه ناسێنراوه و له ڕۆژمێری بۆنه و یاده‌كانی شاره‌كه چهسپێنیراوه. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ڕێزگرتن له قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته شاره‌وانی پۆرتسمۆس باخچه‌یه‌كی به‌خشیوه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی شاری پۆرتسمۆس و ناویناوه باخچه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك مۆنۆمێنتێك بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته و له‌نه‌خشه‌ی گه‌شت و گوزاریه‌كانی ئه‌م شاره دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها به هه‌وڵ و كۆششێكی خۆم وه‌ك ڕزگاربوویه‌كی چه‌كی كیمییای و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك توانیومه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پۆرتسمۆس ڕازی بكه‌م كه پۆرتسمۆس بكاته ده‌سته خوشكی هه‌ڵه‌بجه و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری به تیمێك سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، له ئێستادا به‌هۆی مه‌ترسیه‌كان ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌م هه‌وڵه ڕاگیراوه.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی هەڵبژاردن: بەردەوامین لەکارەکانمان
11:21 PM - 2024-05-15 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە پرسەی چوار خوێندکارەکەدا دەکات
09:12 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
05:54 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
12:19 PM - 2024-05-15
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
02:13 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەید سیستانی مەبەستی لە(صمام الامان) تەنیا سەرۆك مام جەلال بوو
بیروڕا 09:10 PM - 2024-05-15 -
عیراق 443 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد‌و خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە
کوردستان 05:54 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-15 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی یەکێتی مایەی شانازی هەموولایەکمانن
ی ن ک 02:47 PM - 2024-05-15 -
سەرۆک بافڵ: دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت
کوردستان 02:13 PM - 2024-05-15 -
سه‌رۆك بافڵ بۆ مامۆستایان: به‌رگریکردن له‌مافه‌كانتان ئهركمانە
کوردستان 12:56 PM - 2024-05-15 -
سەعدی پیرە: یەکێتی باشترکردنی ژیانی خەڵکی دەوێت
کوردستان 12:19 PM - 2024-05-15 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری کشتوکاڵ: پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدرێت
کوردستان 11:24 AM - 2024-05-15