riklam

لاهور شێخ جه‌نگی پیرۆزبایی له‌سابیئه‌ی مه‌ندایی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:02 AM - 2021-03-14
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی برۆنایا-وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕ‌استه‌ی خوشك و برایانی سابیئه‌ی مه‌ندایی كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌واوی جیهان.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...

به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی برۆنایا (جه‌ژنی دروستبوون)ی سابیئه‌ی مه‌ندایی گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕ‌استه‌ی ته‌واوی خوشك و برایانی سابیئه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین.

هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ هه‌مووان، جه‌ژنی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌ و ئایینه‌كان بێت، په‌روه‌ردگار خێروخۆشیی ڕ‌ۆشنایی زیاتر بخاته‌ سه‌رزه‌وی و دڵه‌كان پاك بكاته‌وه‌ و ڕ‌ۆحه‌كان ئاسووده‌ بكات.

له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین كه‌ نوێژ و نزاكانی خوشك و برایانی سابیئه‌ی مه‌ندایی قبووڵ بكات و جه‌ژنه‌كه‌یان به‌ خۆشی و ئاسووده‌یی به‌سه‌رببه‌ن.
هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشیی.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket