سه‌یره ئه‌م پارتیه بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چی ئه‌ڵێت و چی ئه‌كات هه‌ر ڕۆژه‌ی جۆرێك میدیاكان سه‌رقاڵ ده‌كات به‌بابه‌تێكه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موونادادپه‌روه‌ری وقۆرخكاریانه‌ی هه‌یه‌تی وئه‌وده‌ستخستنه كاروباری دادگاوسه‌روه‌ری یاساوه ئێستا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌دووجۆر وه‌ك دووڕوویه‌ك ڕاسپارده‌یه‌ك ومه‌رجێكی هه‌بوه بۆبه‌ڕێز هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ڕاسپارده‌كه‌ی داوائه‌كات به‌ڕێز كاك لاهور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌یان كۆببێته‌وه له‌په‌یامه‌كه‌شیدا مه‌رجی هه‌یه بۆئه‌وكۆبونه‌وه‌یه مه‌رجه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی داواله‌یه‌كێتی ده‌كات ڕێك ئه‌بێ خۆی ئه‌وه‌بكات بۆیه ئێستاپارتی ڕێك وه‌ك ئه‌م په‌نده‌ی به‌سه‌رهاتوه كه‌ده‌ڵێ (نه‌بای دیوه نه‌باران)كه هه‌رگیز ته‌ڕنابێت. كه ڕابوردی خۆی بیرچۆته‌وه‌بۆیه باشتروایه جارێ بچێت لاپه‌ڕه‌پڕ شه‌رمه‌زاریه‌كانی مێژووی خۆی هه‌ڵباته‌وه هه‌رله كاتی ئاشبه‌تاڵه‌وه تا ڕیفراندۆمه‌شومه‌كه‌و ئه‌ونه‌هامه‌تیه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالی هێناو31ی ئاب كه‌ئه‌مانه له‌مێژووی پارتیدا پڕن له‌شه‌رمه‌زاری وئابڕووچون . كه‌چی بۆدانیشتن له نێوان به‌ڕێزشێخ لاهورشێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وسه‌رۆكی پارتی ئه‌وباسی مه‌رج ومه‌رج كاری ده‌كات وئه‌وباسی ئه‌وه‌ده‌كات كه یه‌كێتی داوای لێبوردن له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك ڕوویدا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا ئه‌وئه‌وه‌شی بیری چۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر شێخ لاهور و یه‌كێتی نه‌بوایه كه‌ركوكیش به‌ده‌ری ئه‌و شه‌نگاله ئه‌چوو كه‌پارتی سه‌به‌ب كاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی وئاواره‌بونه‌بون و بیریشی چۆته‌ۆه ڕیفراندۆمه‌شومه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆئه‌ودۆخه‌ی كه‌ركوك وخانه‌قین وشوێنه‌كانی تری تێكه‌وت .بۆیه حه‌ق وایه پارتی بڕواباش مێژووی یه‌كێتی بخوێنێته‌وه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خستۆته سه‌روهه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی حزبی وشه‌خسیه‌وه وخۆی به‌خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێ ده‌نا دانیشتن وكۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه بۆخزمه‌تی خه‌ڵك وبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بێت نه‌ك كۆبونه‌وه بۆ وێنه‌گرتن ومیدیابێت وه‌ك ڕیكلام پرسیاره‌كه لێره‌دایه وگه‌ر پارتی مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌یه بۆخزمه‌تی خه‌ڵك چ پێویست به‌م دووڕوییه ده‌كات له‌لایه‌ك داواده‌كات كاك لاهور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌یان كۆببێته‌وه له‌لایه‌كیش مه‌رجی هه‌یه مه‌رجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌بێ یه‌كێتی داوای لێبوردن له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌بێت داوای لێبوردن له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات سه‌رۆكی پارتی وپارتی یه نه‌ك یه‌كێتی وهاوسه‌رۆكی یه‌كێتی.
نوسینی/ رێبوار ستار PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...