riklam

له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی جه‌نابی ھاوسه‌رۆك لاهور

ی.ن.ک‌‌ 08:34 PM - 2021-03-13
.

.

ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ زۆر قسه‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانیشتنی جه‌نابی ھاو سه‌رۆك لاهور وكه‌سێك له‌حزبێكی دیكه‌ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ خۆی  داوای كۆبونه‌وه‌ی له‌ھاو سه‌رۆك لاهور كردووه‌ .

سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین جه‌نابی ھاوسه‌رۆك لاهور هه‌موو سه‌رده‌مێك ئه‌گه‌ر زانیبێتی بابه‌تێك ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی لیێده‌كه‌وێته‌وه‌وسه‌قامگیری سیاسیی دروست ده‌كات، هیچ كات دوو دڵ نه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رحسابی قوربانیدانی خۆی وحیزبه‌كه‌ی بووبێت، مێژووش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ شاهیده‌. پێویست ناكات ناكۆكی خێزانی تێكه‌ڵ به‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان بكرێت یان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته‌ قوربانی ناكۆكی ناوخۆیی ئه‌و حیزبه‌.

له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌م دانیشتنه‌ش كه‌ ئێستا باسێكی گه‌رمه‌، ده‌بێت بپرسین ئایا ھه‌ڤاڵ ھاوسه‌رۆك لاهور كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌یه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی ریفراندۆم به‌سه‌ر كه‌ركوك وشه‌نگال وخانه‌قین و دووزخورماتودا هات به‌رانبه‌ر به‌ ھه‌ڤاڵی ھاوسه‌رۆك لاهور بوو یان به‌رانبه‌ر هه‌موو گه‌لی كوردستان؟ كێ هه‌بوو له‌م وڵاته‌دا دڵی نه‌شكێت،چی كوردێك ئازاری نه‌بینی به‌هۆی خیانه‌تی شه‌نگال و ریفراندۆمه‌ شومه‌كه‌. كه‌واته‌كه‌سێك ئه‌م كاره‌ی كردبێت، داوای لێبوردنێك له‌  ئیزیدییه‌كان وهه‌موو میلله‌تی كورد قه‌رزاره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ روویدا ئه‌وكات لای ھه‌ڤال ھاوسه‌رۆك لاهور دانیشتن وكۆبونه‌وه‌ش ئاساییه‌.
 
 
‎سكرتارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتییمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket