riklam

دوو برا له‌ناو كۆتره‌كانی هه‌ولێردا

هەمەرەنگ 04:36 PM - 2021-03-13
.

.

كۆتره‌كانی گۆره‌پانی پاركی شار له‌هه‌ولێر، له‌خوارقه‌ڵاوه‌ هاووڵاتیانی دڵخۆشكردوه‌ كه‌ بۆپشویه‌كی كورت له‌سه‌ركورسیه‌كان داده‌نیشن، هه‌ر له‌گۆره‌پانه‌كه‌دا جێگایه‌كی تایبه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆتری جۆراوجۆرده‌نیشنه‌وه‌ ئاودانه‌وێڵه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ به‌بێ مه‌ترسی .

سه‌باره‌ت به‌و كۆترانه‌ دوكاندارێك به‌ناوی ئاوێر عه‌باس بۆ PUKmedia وتی: له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنی دیواره‌كانی بازاڕه‌كه‌ بونی تاقی بچووك، له‌گه‌ڵ سیروانی برام كه‌ دوكانمان لێره‌یه‌ بیرۆكه‌ی هێنانی كۆترمان به‌كارێكی جوانزانی ، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه‌ بیست جووت كۆتری جۆراوجۆرمان هێنایه‌ گۆره‌پانه‌وه‌ ئاو و گه‌نمان بۆدابینكردن شه‌وانیش ده‌مانكرده‌ ناوتاقه‌كانه‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كی زوو لێڕاهاتن خۆیان له‌تاقه‌كانه‌وه‌ بۆخواردن ده‌هاتنه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌.

سه‌ره‌تا له‌هاووڵاتیان ده‌ترسان و ده‌فڕین ئه‌وه‌ش هه‌رماوه‌یه‌ك بوو ئیتر لێڕاهاتن ئه‌وه‌ ده‌ ساڵ زیاتره‌ ژماره‌یان له‌ هه‌زاركۆتر زیاتره‌ له‌گه‌ڵ كۆتری كێوی و كوكوختی رۆژانه‌ هاووڵاتیان بۆ ته‌ماشایان دێن و گه‌نمیان بۆ ده‌كڕن ، رۆژنانه‌ش چاودێریان ده‌كه‌ین له‌ پاك وخاوێنی و ته‌ندروستیان .

هیوادارین ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دێیین بۆلایان ئازاریان نه‌ده‌ن، چونكه‌ كۆتره‌كان ئاشنای هاووڵاتیان بوون كه‌ئازایان ناده‌ن ، ئێمه‌ش حه‌زده‌كه‌ین وه‌ك ووڵاتانی تر كۆتره‌كانمان به‌بێ ترس له‌چوارده‌ورمان به‌ئارامیه‌وه‌ بسوورێنه‌وه‌.


PUKmedia  / سه‌باح شوكر

53.jpg

54.jpg

52.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket