مرۆڤ لە مەنەفێستی ژیانیدا چەند رۆژێكی جیاوازی لە رۆژانیتر هەیە كە هەمیشە لە یاد ناچنەوە، بێگومان خۆشی و ناخۆشی تێدایە، بەردەوام و لە هەموو ئان و ساتەكان لە زهنیەتم زەنگ لێدەدا و لە رۆژدا و لە شەوانیشدا لەگەڵمدایە ، بەڵام 5 رۆژ لە هەمویان كاریگەرترن، یەكەمیان كۆچی دوایی باوكی خۆشەویستم بوو كە رێككەوتی رۆژی 13-11-1990، دووەمیان گرتنم بوو لە لایەن رژێمی بەعسەوە لە 22-6-1986، سێهەمیان كۆچی دوایی دایكی خۆشەویسم بوو لە شەوی 12لەسەر 13 -12-2012، چوارەمیان دیسان گرتنم بوو لەشەڕی ناوەخۆ لە 12-10-1996، پێنجەمیان رۆژی ئازاد كردنی هەولێر كە خۆشترین رۆژ بوو كە دەكاتە رێككەوتی 11ی ئاداری 1991 ، ئای لەو بەیانیە خۆشە، من وێڕای ئەوەی لە چەند وردەكاریەك ئاگادار بووم كە پێش وەختە پێمان وترا بوو ، ئەو شەوە من و رادیۆ و چەكەكەم دەست لە ملان بووین ، لەو بروسكەو هەواڵ و ئاگاداریكردنەوە لە منیش شیكرنەوە و بەدوا داچون ، هەرگیز ئەو دەنگە زولالەی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانم لە بیر ناچێتەوە كە نیوەی هەڵمەتەكە و جۆشدانی ئەو رادیۆ جەوهەردارە بوو ، ئێستاش هەندێك جار لە خەودا دەیبینمەوە، هەرچەندە مرۆڤ لە زرمەی تۆپ و دەنگی تەقە دەترسێت، بەڵام من ئەو بەیانیە زرمە و تەقەكانم وەك مۆسیقا دەهاتە بەر گوێ ، كە بانگی سەركەوتنیش درا، ئیتر مەپرسە خۆشیەكە چەند گەورەبوو، وەك موژدەی ژیانێكی نوێ بوو بۆ من و گەلە بەشمەینەتەكەم ، گەلۆ راپەڕین لە بیر مەكەن دەست بە پرنسیبەكانیەوە بگرن، هێشتا زۆرمان ماوە ئامانجەكان بەدەست بێن و بگەینە دوا مەنزڵ ، هێشتا زۆرمان ماوە ئەوانەی لەسەر خەونی سەركەوتن سەرمەست بوون بە ئاگایان بهێنینەوە پێان بڵێین بوەستن ، دوژمنان لە بۆسەدان ، ئەوە نیە كەڵبەكانیان دەسون و بەردەوام هەڕەشە دەكەن لەسەر یەك(( پولی پۆستە)) پەنجە هەڵدەشەقێنن و داوای باج و سەرانەی نەتەوەیی و سیاسی دەكەن ، كێ دەڵێت ئەوە ناكەنە وەرەقەیەك بۆ گفتوگۆ و هاوكێشە شەیتانیەكانیان و رازاندنەوەی مێزە سیاسیەكانیان بۆ سەوداكاری زیاتر بە سەروەریەكانی ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوەمان ، پێیان بڵێین وەئاگا وەرنەوە ئەم گەلە چەند جارێك گورگان خواردی كراوە ئەمجارەش گورگان خواردوومان مەكەن، پارە هیج نیە كورسیش هیج نیە، كورد و كوردستان و ئامانج و بەرژەوەندیە باڵاكان هەموو شتێكە، درود بۆ راپەڕین، درود بۆ شەهیدان و خانەوادە سەربەرزەكانیان ، درود بۆ ئەو كەسانەش چاو لە ئاست ناحەزان و داگیركەران دانانوقێنن و بە كردارەكی نەك بە دروشم و فرۆشتنەوە بەم و ئەو لە خەمی كورد و كوردستان و دوا رۆژێكی مسۆگەردان.
نووسینی.. عەبدولواحید محەمەد
PUKmedia تایبەت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانهقین.. پهرده لهسهر تابلۆی شهھیدانی ھهڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئهو داستانهی بهرگریی یهكێتی بهدهستیهێنا
رۆژی كهوتنی بتهكه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی برایم ئهحمهد تێدهپهڕێت
سهرۆك کۆمار نامهیهكی له قهداسهتی پاپا فرانسیس پێگهیشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕهههنده یاساییهكانی تاوانی ئهنفال
یادێكی شكۆمهندانه بۆ ئهنفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشهممه رێكهوتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وهفدێكی ناوهندی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سهردانی...
هونهرمهند ئهحمهد زههاوی: زۆربهی پهیكهرهكانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سهرچاوه دهگرنهونه&...
سهندیكای كرێكارانی كوردستان نهبوونی یاسایهكی سهردهمی و تازه به هۆكارێكی گرنگ سهرهكی بهردهم دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...