ژیان بە لاتی

ژیان بە لاتی


12/3/2021 19:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

نیگەرانی و ناڕەزایی دراوسێکانمان بەرامبەر بەنمایشکردنی پولێک لەکاتی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێم لەفڕۆکەخانەی هەولێر ، شتێک نیە تووشی شۆکمان بکات و نوێ بێت ، ئێمەی کورد دەمێکە لەگەڵ عەقڵییەتی ئینکاری و ڕەتکردنەوە دەست و پەنجە نەرم دەکەین و ڕاهاتووین ، قسەکانی کابرای باخچەلیش هیچ ئیعتبارێکی نیە و پێموایە زیاتر لەژێر کاریگەری ئەو سەماد و پەینەدایە کە لەباخچەکانیدا بەکاری هێناوە نەک بیرکردنەوەیەکی عەقڵانی ..

 

گرنگ نیە ناحەزانمان چی ئەلێن ، گرنگ ئەوەیە خۆمان چی ئەڵێین

ـ پێویست نەبوو حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە بەهیچ ووڵاتێک بدات لەسەر دروستکردنی ئەو پولە ، چ جای ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکی لاواز و ترسنۆکانە و شەرمنانەی وەک ئەوەی کە ووتەبێژەکەی حکومەت دای …!!

 

ـ دروستکردن و چاپکردنی پول هیچ کاتێک پێویستی بەڕەزامەندی دەرودراوسێ نەبووە و نیە ، چ دراوسێیەکیش…!!

 

ـ نەدەبوو ئەوانەی بۆ بەدەستهێنانی سۆز و دەنگی خەڵک بەدروشم داوای سەربەخۆییان دەکرد ، بەنیگەرانی و هەڕەشەی فاشیستەکان لەسەر دروستکردنی پولێکی کوردی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ ببن و هەروا ئاسان پاشگەزببنەوە ، خۆ قەرار بوو ئەوانە دەوڵەتی کوردی دروست بکەن ..!!

 

ـ زۆرجار گوێمان لێ دەبێت کە دەوترێ تورکیا بۆیە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات ، چونکە پەکەکە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و بیانووی هێرشکردن دەداتە تورکیا ، ئەی ئێستا چی دەڵێن کە تورکیا دروستکردنی پولێکی بەنەخشەی کوردستانەوە لەشاری هەولێر و لەلایەن وەزیرێکی حکومەتی هەرێمەوە قبوڵ نیە و هەڕەشەی سەپاندنی قورسترین سزا بەسەر هەرێمدا دەکات ..! ئێ خۆ نە پاپا پەکەکەیە و نە دیزاینەری پولەکە جەمیل بایکە و نە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش لەپشکی پەکەکەیە ...؟!

 

ـ بڕوبیانوو مەهێننەوە و هەوڵمەدەن بەسود وەرگرتن لەکات و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانتان ، چاپکردنی ئەو پولە وەک هەڵەیەک بخەنە ئەستۆی (کەسێک) و بەبیانووی پاراستنی پەیوەندییەکان و ڕاگرتنی هاوسەنگی پولەکە ڕەتبکەنەوە ، چونکە (خۆ گیڤ کردنەوە و بەهەڵە لەقەڵەمدانی چاپ کردنی ئەو پولە لەلایەن کۆمەڵێک سیاسی و سەرۆکایەتی کۆماری ووڵاتێکەوەیە کە ڕاست و هەڵە لێک جیاناکەنەوە ) و بەزاندی سنوری ووڵاتانی دراوسێ و بۆردومانکردن و دەستدرێژی بۆ سەر خەڵک و خاکەکەمان و قەتڵ و عام و ئیبادەکردنی نەتەوەیەکیان پێ ڕاست و ڕەوایە ...!!

 

لەکۆتایدا با ئەم چەند دێڕەی باوکم لە (یادگار و هیوا) وەڵامێک بێت بۆ هەڵوێستی ئەوانەی نەیانتوانی پارێزگاری لەپولێکی کوردی و بەرگری لەنەخشەی کوردستانی گەورە و پیرۆزییەکانی نەتەوەیەک بکەن ...

 

ژیان بە لاتی و بێ دەسەڵاتی

هیچ درۆی نەبێ ، سەد مەرگە ساتی

مرۆڤ بەدیلی بژی خۆشە ، یان

بمرێ بۆ بەرزی خۆی و ووڵاتی

 

PUKmedia شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

وێنە هەواڵ
  • image04
  • سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە

  • image04
  • خانه‌قین.. په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا

  • image04
  • كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا

  • image04
  • رۆژی كه‌وتنی بته‌كه‌

  • image04
  • بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

  • image04
  • 21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له‌ قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت

  • image04
  • 16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار


                                           

ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی...


  ژنە كوردێك لە فەڕەنسا كوژرا
  دكتۆریكی كورد لە كەنەدا گیانی لەدەستدا
                                           

چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی


هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فلكلۆر و  كلتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

هونه&...


  د.یاد نەقشبەندی:29 حاڵەتی توشبوی كۆرۆنا تەندروستیان زۆر ناجێگیرە
  چێشتخانه‌یه‌ك له‌هه‌ورامان خواردنێكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كات
                                           

سه‌ندیكای كرێكاران داوای یاسایه‌كی تازه‌ی كار بۆ كرێكاران ده‌كات

سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه‌ به‌ هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...


  ڕه‌هه‌نده‌ یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
  ئەنفال تاوانی سەدە


کاریکاتێر