riklam

کە سوپایان لەھەرێم بێت پولی پێشنیازکراو یەک پول ناھێنێت

بیروڕا 05:06 PM - 2021-03-12
.

.

پێویست ناکات کەس خۆی شین و مۆر بکاتەوە  و لەسەر پولەکە سەغڵەت بێت. وا سوپای دەولەتی تورکیا بە ئەمری دەوڵەتی ئاکپارتی و جەنەڕالەکانی خاکی ھەرێمی کردۆتە سەر رێی کانی،  ئیتر دەوڵەت باخچەلی چی لە مەسەلەکە دەگۆرێ ؟

وا تێکۆشەرانی باکوور بە رۆژی رووناک تەسلیم دەکرێنەوە ، ئیتر جێگری جەھەپەی دۆڕاوی ھەموو ھەڵبژاردنەکان بەرامبەر ئاکپارتی حوکمڕان چییە ھەڕەشە بکات یان نەیکات؟

با راوێژکارە بێ ئیش و زۆر و زەوەندەکانی پارتی جوابی بدەنەوە. فشە ھەر بە فشە جوابی پێویستە،  ئیتر پێخۆری موزایەدەی پێشوەختی کەمپینی ھەڵبژاردنی بۆ چییە؟

وتەبێژی حکومەتی کە زوو زوو لە خەت لادەدات و لەکاتی دەوامی رەسمی بەدڵی حزب قسە دەکات ، پێویست ناکات بە بیانووی کەمامەوە دەموچاوی بشارێتەوە و بڵێ بەخوا پولەکە رەسمی نەبوو ،سوعەبەتمان کرد و وامانزانی رادێۆیە.

ئەگەر مەسەلە شەڕی پێش وەختی ھەڵبژاردن نییە خۆ دەکرا ئەم سۆزە نەتەوەییەوە و ئەو ئازایەتییە بە خەسار نەدەن و بە سوپای تورک بڵێن ئێوە چی ئەکەن لە ھەرێمی کوردستان؟

پەتای ھەڵبژاردنە و ھیچ دوور نییە بە پول ئەم سینارێۆیە کڕدراوە تا لە کەمپینی ھەڵبژاردن لق و ناوچە دروشمی بۆ موزایەدەی ناوخۆیی ھەبێت و دوای

ھەڵبژاردنیش جارێکی تر عەرابی ھەڵبژاردنەکانیان،  کە لە ژمارە و ئامار ھەڵەوپەڵە دەکات ، بچێتەوە بەغدا و شانی ئەم و ئەو ماچ بکات.

کەس خۆی سەغلەت نەکات،  مەسەلەی پولەکە ھەڵە تێگەیشتنێکە  لە نێوان ئەحباب و دۆست و ھیچی تر . خۆیان پێکدێنەوە

پولی پەنجا ساڵەی گرێبەستەکە ستراتیجی ترە لە پولی تەکنیکی پێنج رۆژەی پۆستە و گەیاندن.


چاودێری رۆژنامەوانیی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket