riklam

شەهیدی كوێستان راستییەكانی راپەڕینی وت

ی.ن.ک‌‌ 11:46 AM - 2021-03-11
.

.

یەكەمجار كە ڕاستییەكانی راپەڕین وترا، بێ موجامەلەو وەك ئەوەی چۆن رویداوەو چۆن كراوە، شەهیدی سەركردە حەسەن كوێستانی وتی، ئەوبوو بۆ یەكەمجار بێ سیاسەت و موجامەلە پێشمەرگانەو راست و رەوان لەبەردەم بینای كۆنی پارێزگای دێرینی هەولێر لە (11-3-1993) وتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خوێندەوە بۆ یادی دوو ساڵەی راپەڕینی كوردستان و هەولێر، لەوێ وتی:راپەڕین تەنهاو تەنها یەكێتی كردی.

 لەسەرەتاوە ویستیان شۆڕش و راپەڕین بدزن، جارێ بەناوی هەمووانەوە، جارێ بەناوی بەرەی كوردستانی و جارێكیش بەناوی خۆڕسكی راپەڕینی جەماوەرییەوە، ئەو كاتە هێشتا یادەوەری دوو ساڵ بوو، راستییەكانی راپەڕین قوڵپیان دەدا، هەمووان دەیانزانی و وردەكارییەكەیان ئەزبەر كردبوو:یەكێتی كردی.

ئەوكاتە شێتك شەرم و حەیا هەبوو، كەس نەیدەوێرا دەست بۆ قەڵای راپەڕین و پەیكەری مێژووی ئیبن ئەلموستەوفی بەرێت، بۆیە نەخۆیان، بە ئەندازیارو نە كەسیان بەخەلفەی راپەڕین دەناساند. شەرمیان دەكردو ترسی یەكێتی سەردەمی راپەڕینیان لەدڵ دەرنەچوو بوو، لە بن لێوەوەو بە منگە مینگ دەیانگوت ئێمەش هەوین و ئێمەش راپەڕینمان كردوە، ئێمەش گوایە ئێزگەمان هەبووەو بروسكەو جفرەمان ناردوە.

شەهید كوێستانی گەرماو گەرم و بەڕۆحی راپەڕینەوە، بەگیانی شۆڕشی نوێوە راستییەكانی خستە دەستی هەمووانەوە:

راپەڕین یەكێتی رابەرایەتی كرد، یەكێتی شانە چەكدارەكانی بۆ دروستكرد، راستە جەماوەر كردی، بەڵام بە ڕابەرایەتی و چاوساغی و دڵنیایی یەكێتی بەرجەستەكرا، راپەڕین هی هەموو كوردو هی هەموو كوردستان بوو، چونكە یەكێتی هی هەموو كوردو هی هەموو كوردستانە.چونكە جەماوەر نازناوێكی تری یەكێتییەو یەكێتیش نازناوی جەماوەرە.

رۆحی شەهیدی سەركردە كوێستان شاد بێت.

بەشی بەدواداچوون و چاودێری

PUKmedia 

 

photo_2021-03-11_11-36-49.jpg

photo_2021-03-11_11-36-47.jpg

photo_2021-03-11_11-36-48.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket