یه‌كێتی ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینه
ی.ن.ک 09:17 AM - 2021-03-11.
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: حه‌قیقه‌ت هه‌رچۆنێك بیگێڕیته‌وه، هه‌ر حه‌قیقه‌ته. به‌نده ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شی بخه‌مه‌سه‌ر، درۆش هه‌رچۆنێك بیڕازێنیته‌وه، هه‌ر درۆیه و نابێت به حه‌قیقه‌ت. لێره‌وه وه‌ك ئاگادارێكی حه‌قیقه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین ده‌مه‌وێت حیكایه‌تی راپه‌ڕین وه‌كو خۆی بگێڕمه‌وه به‌بێ هیچ رتوش و زیاد و كه‌مێك. واته وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به لاڕێیدا ده‌به‌ن.
سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی 1990 كه هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ئارادا نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق په‌لاماری كوێت بده‌ن و داگیری بكه‌ن. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیكرد به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك و دوو و سێ، كه یه‌كه‌میان له دزڵی و دووه‌میان له بله‌كێ و سێیه‌میان له قاسمه‌ڕه‌ش و زه‌ڵێ بوو. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كه زیاتر له سێ هه‌زار پێشمه‌رگه بوون، له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌تالیۆن كران به سێ گروپه‌وه.
یه‌كه‌م/ پارتیزانه‌كان، له‌و پێشمه‌رگانه پێك ده‌هات كه زیاتر سه‌ڵت بوون و ئاماده‌ییان تێدابوو، له سنووری ئێرانه‌وه بێنه ئه‌مدیو و به‌شێوه‌ی پارتیزانیی خه‌بات بكه‌ن. دووه‌م: هێزی دووه‌م، له‌و پێشمه‌رگانه پێك ده‌هات كه له‌باره‌گاكان بوون له هه‌رسێ مه‌ڵبه‌نده‌كه. سێیه‌م: هێزی سێیه‌م له‌و پێشمه‌رگانه پێك ده‌هات كه له ئۆردوگاكانی سه‌رسنوور و شارۆچكه‌كان ده‌ژیان. پاشان زۆربه‌ی پارتیزانه‌كان هاتنه‌وه ناوچه‌كانی كوردستان و خه‌باتی پارتیزانییان ده‌ستپێكرد، وه‌كو گه‌رمیان، قه‌ره‌داخ، سه‌رته‌كی به‌مۆ، شارباژێڕ، دۆڵی جافه‌تی، ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
(2/8/1990) هێزه‌كانی عیراق په‌لاماری كوێت یان دا‌و داگیریان كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌و ژه‌هره بوو كه سه‌دام حسێن خواردییه‌وه و ئه‌مریكای تووڕه كرد و ورده ورده كه‌وته دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی عیراق سه‌ره‌نجام هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له (34) ده‌وڵه‌ت پێكهێنا و ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بۆ وه‌رگرت بۆ لێدانی هێزه‌كانی عیراق له كوێت و ده‌رپه‌ڕاندنیان، پڕۆسه سه‌ربازییه‌كه ناونرا گه‌رده‌لوولی بیابان و له (17/1/1991) یه‌كه‌م گورزی سه‌ربازیی هێزی هاوپه‌یمانان له عیراق درا و هه‌تا (28/2/1991) به‌رده‌وام بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی عیراق نوێنه‌ری خۆی نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا گفتوگۆ بكات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی كورد له عیراق. دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال یان ئاگاداركرده‌وه، كه ئه‌و كاته مام له ده‌ره‌وه بوو، مام به نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه كه پێویست ناكات وه‌ڵامی نوێنه‌ری حكومه‌تی عیراق بده‌نه‌وه. چونكه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و زۆربه‌ی وڵاته گرنگه‌كانی دنیا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ لێدانی عیراق.
ئینجا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به رێنمایی مام جه‌لال و هیمه‌تی بێوێنه‌ی كاك نه‌وشیروان كه‌وته خۆئاماده‌كردن بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین. پارتی دیموكراتی كوردستانی داوه‌ت كرد بۆ قاسمه‌ڕه‌ش و دوای چه‌ند دیدارێك به ئاماده‌بوونی كاك مه‌سعود بارزانی و لێپرسراوانی ئه‌و كاته‌ی حزبه‌كانی تری به‌ره‌ی كوردستانی به‌رنامه‌ی راپه‌ڕینی داڕشت.
ئینجا مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیانكرد به ئاماده‌كردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی بۆ هاتنه‌خواره‌وه و چوونه ناو خه‌ڵك و سازدانی راپه‌ڕین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێداویستی سه‌ربازیی و لۆجستیان بۆ هێزه‌كان ئاماده‌كرد و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كان كرد كه له حاڵه‌تی چوونه خواره‌وه و ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕیندا چۆن ره‌فتار بكه‌ن و چۆن موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك بپارێزن، هه‌روه‌ها چۆن خۆیان له شه‌ڕی كورد به‌كورد بپارێزن و وزه‌و توانای هێزی پێشمه‌رگه به‌و شه‌ڕه‌وه به هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن و له جیاتی ئه‌وه داوا له هێزه كورده‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌ت بكه‌ن، تفه‌نگه‌كانیان رووبه‌ڕووی حكومه‌تی عیراق بكه‌نه‌وه و هاوكار و پشتیوانی پێشمه‌رگه بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێبووردنی گشتیش ده‌ركرا، هه‌روه‌ها به ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه چه‌ند نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك جاشه‌كان و مسته‌شاره‌كان و ئه‌و كه‌سانه نووسرا كه خاوه‌نی نفوز بوون و ده‌یانتوانی رۆڵی باش ببینن.
له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیشه‌وه ده‌ستكرا به ئاماده‌كاریی بۆ راپه‌ڕین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامانه‌ی كه پێویست بوون بۆ ئاماده‌كردنی خه‌ڵك و خۆسازدان بۆ راپه‌ڕین. ئیتر ئه‌م رادیۆیه رۆڵی مێژوویی خۆی گێڕا و بانگی راپه‌ڕینی به گوێی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا دا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌كێتی هێزه‌كانی خۆی به‌سه‌ر چه‌ند میحوه‌رێكدا دابه‌شكرد و هه‌ر میحوه‌رێكیش ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رپرسی بوو و ده‌ستكرا به‌ناردی نامه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشان باسكران. واته به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له (28/2/1991)دا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی عیراق رابگرێت، یه‌كێتی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مابوو، له سه‌عاتی سفردا ده‌ست بكات به ناردنه خواره‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانه‌وه بكه‌ن. هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا رۆژی (7/3) وه‌كو رۆژی ده‌ستپێكی راپه‌ڕین له سلێمانی ده‌ستنیشان كرابوو. راسته زۆربه‌ی كار و باره‌كان به ناوی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌كران، به‌ڵام یه‌كێتی هێزی سه‌ره‌كی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، هه‌م به‌رنامه‌ی ساسی و هه‌م به‌رنامه‌ی عه‌سكه‌ری خۆی هه‌بوو، زۆرترین پێشمه‌رگه‌ی مونه‌زه‌م و ئاماده‌شی هه‌بوو.
كه‌واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیاری راپه‌ڕینه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌م راستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره بكات. ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش هه‌رچۆنێك بگێڕدرێته‌وه هه‌ر رۆڵی مێژوویی یه‌كێتی وه‌كو ئه‌ندازیاری راپه‌رین دووپات ده‌كاته‌وه.
سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ
PUKmedia / كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24