riklam

سەرۆك كۆمار: ژنان بەشداری بەرچاوییان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

ژنان‌ 09:44 AM - 2021-03-09
.

.

لە ژێری سایە و چەتری پەرلەماندا، ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانی ژنان 8-3-2021، سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح یاسای رزگاربووانی ئێزدی پەسەندكرد، بەئامادەبوونی هەر یەك لە خاتوو سەرباخ ساڵح، خانمی یەكەمی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی عیراقیون و ئەندامانی پەرلەمان و ژمارەیەك لە ژنانی رزگاربووی ئێزدی و توركمان و شەبەك و مەسیحییەكان.

ئەمەش دەقی وتەكەی سەرۆك كۆمارە:

بەناوی پەروەدگاری گەورە و میهرەبان.

خوشك و برایانی ئامادەبوو

خانمان و ژنانی عێراق

دایكان و كچان و خوشكان و هاوبەشی ژیانمان

بۆ هەموان لە هەر كوێیەك بن گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەم بە بۆنەی جەژنەكەتان.. رۆژی جیهانی ژنان.

ئەمڕۆ رۆژێكە شایستەی ئەوەیە ئاهەنگ بگێڕین، یادی رابردوو بكەینەوە بۆ ئەو قوربانییە گەورانەی كە ژنان داویانە و شایستەی ئەوەیە لەسەرمان ئێستا ئاهەنگ بگێڕین، لە كاتێكدا پیاوان و ژنان بەپرسیارییەتی هەڵدەگرن و درێژە بە ژیان دەدەن، ئەو رۆژەیە كە داوامان لێدەكات كە پلان بۆ داهاتوو بنەخشێنین بۆ ئەوەی دادپەروەر و رۆشنتر بێت و بەستایشەوە لەو رۆڵە مەزنە بڕوانین كە ژنان پێشكەشیان كردووە و پێشكەشی دەكەن.

لەم بۆنەیەدا پێویستە بەوپەڕی ستایش و شكۆمەندییەوە لەو رۆڵە مەزنە بڕوانین كە ژنانی عێراق لە میانی چەند دەیەی كۆتایی بینیویانە كە دەیەیی نەهامەتی و كۆت و جەنگ و توندوتیژی و برسیەتی و گەمارۆ بوون، بەڵام پێكەوە بەرەنگاری بوینەوە و بە شكۆمەندی و شانازییەوە بەسەریدا زاڵبوین كە رۆڵی ژنان لەو نێوەندەدا پاڵەوانانە و مەزن بووە.

ژنانی عێراق لە دۆخی دژوار و نەهامەتیدا پارێزگارییان لە قەوارەی خێزان كرد و درێژەیان بە ژیاندا پێش ئەوەی بە شكۆ و ئازایەتییەوە بەرەنگاری تیرۆر و توندوتیژی ببنەوە، لەكاتێكیشدا پیاوان رۆڵی كارایان گێڕا لە بەرەنگاربوونەوە و پارێزگاریكردن لە شكۆمەندی وڵات.. بەم شێوەیە ژنانی عێراقی چەكیان هەڵگرت و بەشێكیان لێ‌ شەهیدبوون كە نمونەیەكیان پێشكەشكرد لە قوربانیدان و پاڵەوانیەتی كە هەمیشە شانازی پێوە بكەین. ئازار و نەهامەتی زۆریان چەشت بە دەست دەربەدەری و بە كۆیلەكردن و لێرەشەوە بە تایبەت ئاماژە دەكەین بۆ نەهامەتی ئێزدی و توركمان و شیعە و مەسیحی و شەبەك، ئەمڕۆش شەرەفی ئەوەم پێدەدرێت كە یاسای رزگاربووانی ئێزدی پەسەند بكەم كە بەروونی یاساكە دانراوە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و نەهامەتی قوربانیان لە تەواوی پێكهاتە جیاجیاكان، ئەم یاسایە كار دەكات لە پێناو قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی دڕندەیی تیرۆر كە داعشی تیرۆریستی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامدا.

یاساكە تایبەتە بە توێژیكی كۆمەڵایەتی لە ئێزدی و قوربانیانی مەسیح و توركمان و شەبەك، هەروەها لە پێكهاتەكانی دیكە كە ئازار و نەهامەتیان چەشتووە بەهۆی دڕندەیی تیرۆر و رەفتاری قێزەونانەی ئەو پەڕی دژ بە بەها مرۆڤایەتییەكان.

كاركردن بەو یاسایە بەرپرسیارییەتیەكی نیشتمانییە كە پێویستە لە چوارچێوەی قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و گەڕاندنەوەیان بێت لە رووی دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و یارمەتیدەربێ لە بەدیهێنانی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری كە شایستەی ئەوان بێت.

لەو چوارچێوەیەشدا بە ئەركی خۆمی دەزانم كە سوپاس و ستایشم ئاڕاستەی برا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكەی و پەرلەمانتاران و پێكهاتە پەرلەمانییەكان بكەین كە كاریان كرد لە پێناو پەسەندكردنی ئەو یاسایە، كە هەوڵەكانیان هەوڵێكە جێگەی ستایشە و شانازی دەكەین بەم سەركەوتنە گرنگە بۆ خۆمان و بۆ پەرلەمانی عێراق و پشتیوان بەخوا رۆژی روناك دەبینین لە جێبەجێكردنی و ببێتە هۆكارێكیش ئەگەر كەمێكیش بێت لە قەرەبووكردنەوەی داوا رەواكانی قوربانیان.

بۆ ئەو ژنانەی كە قوربانیاندا بە ژیانی خۆیان، بۆ ئەو ژنانەی كە خۆشەویست و رۆڵە و باوك و هاوسەرەكانیان لەدەستدا.

بۆ ئەو ژنانەی كە تووشی ئازار و نەهامەتی و دەربەدەری و رفاندن و كوشتن بووەنەوە، بۆیە هەمووان سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین.

رۆڵە مەزنەكەتان لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكان مێژوو تۆماری دەكات و كۆمەڵ دەیپارێزێت و نەوەكان ئازار و نەهامەتی و پاڵەوانێتی عێراقییەكان لە بیر ناكەن.

هەروەها مێژوو رۆڵی ئێوە تۆمار دەكات لە هێنانەدی ئاشتی و پێكەوژیانی كۆمەڵایەتی، ژنان فریشتەی خۆشەویستی و برایەتی و پێكەوەژیانی هاوبەشن.

بێ‌ گومان كە رۆڵی ژنان گرنگ و سەرەكییە لە پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئابووری، هەروەها گەشەیەك بەدی نایەت بەبێ‌ ئەو رۆڵە بەرپرسیار و كارایەی ژنان.

هەروەك دایكم سەلام و ستایشی پەروەرگاری لەسەر بێت و خودا بەر رەحمەتی خۆی بخات لەگەڵ مردووی هەمووان، كە بیری دەهێنامەوە كە دەموت ژنان نیوەی كۆمەڵن ئەو جەختیدەكردەوە كە دایكانیش نیوەكەی تری كۆمەڵن كە كۆمەڵی تەواو پێك دەهێنن.

جەژنی ژنان جەژنی تەواوی كۆمەڵە، جەژنی ژنان هەستكردن بە بەرپرسیارییەتی زیاد دەكات لە پێناو زیادكردنی یاساكان و كارێك كە مافی ژن بپارێزێت و شایستەی رێزو ستایش بێت.

هەمیشە رۆژی ژنان بە ئاسایش و ئاشتی و شكۆمەندی بكەینەوە.

هەموو رۆژێكی ساڵ رۆژی پیرۆزبایی و دادپەروەری و ئازادی بێت بۆ دایكان و خوشكانمان و كچان و هاوبەشانی ژیانمان.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket