riklam

لە سلێمانی توانا و كاری دەستی ژنان دەخرێتەڕوو

کوردستان 10:52 PM - 2021-03-08
.

.

ئەمشەو 8-3-2021، لە فاملی مۆڵ لە شاری سلێمانی بەبۆنەی 8ی مارس،خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەند چالاكییەكیان خستەڕوو، ژنانی بەھرەمەند و دەست رەنگین كاری دەستیان نمایشكرد و پێشانگەیەكی شێوەكاریش كرایەوە كە كۆی چالاكییەكان لەلایەن ژنانی بەھرەمەندەوە رێكخرابوون.

دێرێ دلێر  سەرپەرشتیاری چالاكییەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئامانجیان لە چالاكییەكەیان لە رۆژی 8ی مارس دا خستنەرووی تواناو لێھاتووی ژنانی دەست رەنگین و بەھرەمەند كە بەپشت بەستن بە تواناكانیان توانیویانە كاریگەری و بەھرەی خۆیان نیشان بدەن.

وتیشی: ھەمە رەنگی چالاكییەكانیان لە كاری دەستی خانمان و پێشانگەی شێوەكاری و گۆرانی و موزیك دەرخستنی توانا و ئەو رۆڵە گرنگەیە كە ژنان و كچانی كورد لە كۆمەڵگەدا دەیبینن.

PUKmedia مەریوان عەبدوڵڵا قەرەداغی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket