riklam

ئیدارەی گەرمیان بەدواداچون بۆ داواکاری هاوڵاتیانی ناحیەی زینانە و قۆرەتوو ئەکات

کوردستان 09:21 PM - 2021-03-08
.

.

ئەمڕۆ( ٨ی ئازار) دوای گەیاندنی داواکارییەکانیان بە بەسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەبارەت خزمەتگوزارییەکانی تەندرووستی و ڕێگاوبان و کارەبا و گرفتی زەوییە کشتوکاڵییەکان و کەم ئاوی لە سنووری هەردوو ناحیەکە،

ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە.

بەرێوەبەری ناحیەی زینانە و قۆرەتوو بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەرێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان و بەرێوەبەری گشتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان و نوێنەری تەندرووستی گەرمیان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستە سەر دواکاری و داخوازی خەڵکی سنورەکە و وتی:داواکارییەکان داوای ڕەوای خەڵکی ئەوسنوورەن و پێویستە لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان کاربکەین بۆجێبەجێکردنی دواکارییەکانیان.

دواتر هەریەکە لە بەرێوەبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت لەبارەی هەرداوایەکی پەیوەست، بەفەرمانگەکانیان وردەکاریی و میکانیزمی کارکردنیان لەماوەی ڕابردوو ئێستا خستەڕوو،بەشێک لەگرفتەکان پەیوەست بوون بەوەی ئەوناوچانە لەرووی ئیدارییەوە سەربەناوچە دابڕێنراوەکانن و سەرەتاکانی مامەڵەکانیان لەفەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم نین، بۆیە ڕووبەرووی گرفت بونەتەوە.

جەلال نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوای تاوتوێکردنی گرفت و کەموکورتییەکان داوایکرد هەریەکە لایخۆیەوە کارلەسەر داواکاری دانیشتوانی ئەودووناحیەیە بکەن بەپێ ی یاساو ڕێنماییەکان.

PUKmedia فۆتۆ کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket