riklam

پاپا لە ئاسمانەوە نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار دەكات

عیراق 08:34 PM - 2021-03-08
.

.

پاپا فرانسیس لەكاتی جێهێشتنی ئاسمانی عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 8-3-2021 لە رێگەی كاپتنی فڕۆكەكەیەوە پەیوەندیكرد بە سەنتەری چاودێری ئاسمانی لە فرۆكەخانەی بەغدا و پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار و گەلی عیراق كرد.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

"بۆ فەخامەتی سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و بەغدای پایتەخت.

لەكاتی جێهێشتنی عێراق و دوای تەواوكردنی سەردانەكەم، دەمەوێت جارێكی دیكە سوپاسی زۆری فەخامەتان و گەلی عیراقی ئازیز بكەم لە پای ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە بێ وێنەیەی لێتانكردم لە كاتی مانەوەم لە وڵاتەكەتاندا، ستایش و نزا دەكەین بۆ ئەوەی ئاشتی و یەكڕیزی و خۆشگوزەرانی باڵبكێشێت بەسەر گەلەكەتاندا و خێر و بەرەكەتی پەروەردگاری مەزنیش بڕژێت بەسەرتاندا.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket