riklam

سیمپۆزیۆمی دونیابینی ژن لەكڵاوڕۆژنەی ئەدەبی كوردی

ژنان‌ 06:31 PM - 2021-03-08
.

.

لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمی دونیابینی ژن لەكڵاوڕۆژنەی ئەدەبی كوردییەوە بەڕێوەچو كە لەلایەن بەشی كوردی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ رێكخرابو.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتاری لیژنەی سەرپەرشتیاری سیمپۆزیۆمەكە، لەلایەن (م. بەرزان عەلی)، سەرۆكی بەشی كوردی پێشكەشكراو تیایدا باسی بزوتنەوەی فێمینستی ژنان كرا

لەسیمپۆزیۆمەكەدا سێ سیمینار پێكەشكران، سیمیناری یەكەم دەربارەی رەنگدانەوەی ئایدیاكانی فێمێنستی نوێ لەئەدەبی كوردیدا لەلایەن خاتو (كەژاڵ ئەحمەد) پێشكەشكرا، دواتر لەلایەن (كنێر عەبدوڵڵا) نوسەرو چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان سیمینارێك لەژێر ناونیشانی (نوسینی ژن و بەربەستەكانی بەردەم نوسین) پێكەشكرا، كۆتا سیمیناریش لەلایەن مامۆستا ( چنار نامیق) دەربارەی رۆڵی میدیای نوێ لەپەرەپێدانی بەرهەمە ئەدەبیەكانی ژنانی كورد، پێكەشكرا.
هەروەك چۆن سیمپۆزیۆمەكەشدا، چەند شیعرێك لەلایەن هەرسێ خاتونی ئامادەبوەوە، پێشكەشكران

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

158340787_468148904225426_287055646402218936_n.jpg

158366514_2586385351662326_6457107881337900293_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket